هه‌ده‌كه: سیسته‌می سه‌رمایه‌داریی گه‌نده‌ڵ مرۆڤ ده‌كوژێت نه‌ك بومه‌له‌رزه
به‌بۆنه‌ی حه‌وته‌مین ساڵیادی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ٢٣ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١١ی شاری وان-ی باكووری كوردستان، كۆنگره‌ی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌كه) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
به‌بۆنه‌ی حه‌وته‌مین ساڵیادی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ٢٣ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١١ی شاری وان-ی باكووری كوردستان، كۆنگره‌ی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌كه) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ده‌كه له‌ژێر ناوی «په‌راوێزخستن مرۆڤه‌كان ده‌كوژێت نه‌ك ڕووداوه سرووشتییه‌كان، سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و سه‌رمایه‌داره‌كان ده‌بنه هۆكاری كوشتن نه‌ك بومه‌له‌رزه» ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه. له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا یادی ٦٤٤ كه‌س كراوه‌ته‌وه كه به‌هۆی موله‌رزه‌كه‌ی ناوچه‌ی ئه‌ردیشی وان بوونه قوربانی و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌كانیان كراوه.
هه‌ر له‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا بومه‌رله‌رزه‌كه‌ی ١٧ی ئابی ١٩٩٩ی مه‌رمه‌ره‌ش به‌بیرخراوه‌ته‌وه و تیایدا هاتووه، په‌ند له‌و بومه‌له‌رزه‌یه وه‌رنه‌گیرا، بۆیه له بومه‌له‌رزه‌كه‌ی وان زۆر كه‌س مردن، بریندار بوون و كه‌مئه‌ندام بوون.
هه‌ده‌كه ڕایگه‌یاند: «له دوای بومه‌رله‌رزه‌كه، له‌نێو ڕێكخراوه فریاگوزارییه‌كاندا ته‌نیا ڕێ له به‌رده‌م چه‌ند كۆمه‌ڵه و وه‌قفێك كرایه‌وه كه نزیك بوون له حكوومه‌ت و ئه‌وانی دیكه دوورخرانه‌وه. به ئاشكرا بینرا كه له‌م بابه‌ته‌شدا جیاكاری كرا. ته‌نانه‌ت له گوند و گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری وان هاریكاریی ئه‌و كه‌سانه نه‌كرا كه نزیك نه‌بوون له ده‌سه‌ڵات.»
كۆنگره‌ی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌كه) ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، «شاره‌كان به سیاسه‌ته‌كانی سه‌رمایه‌داریی لیبڕاڵ شێوه ده‌گرن و ده‌گۆڕێن. له پڕۆسه‌ی شاریبوونی سه‌رمایه كه له شاره‌كانی توركیا سه‌ریهه‌ڵدا، نایه‌كسانی، جیاكاریی جڤاكیی شوێن و واره‌كان ڕۆژ به ڕۆژ به‌رفره‌وان بوو تا گه‌یشته ئه‌م ئاسته.»
s.m