هێرشی دەوڵەتى تورکیا بۆ سەر شەنگال لە ١٤ شاری ئەوروپا ئیدانەکرا

هێرشى دەوڵەتى تورکیا بۆ سەر شەنگال، کە بووە هۆى شەهیدبوونى مام زەکى شەنگالی ئەندامى دەستەى بەڕێوەبەریى کۆمەڵگەى ئێزدی و ئەندامى دەستەى بەڕێوەبەریى کەجەکە، لە ١٤ شاری ٨ وڵاتى ئەوروپی ئیدانەکرا.

کوردستانیان و دۆستەکانیان لە ئەڵمانیا، یونان، فەرەنسا، بەریتانیا، قوبرس، ئیتالیا، نەمسا و دانیمارک رژانە سەر شەقامەکان و هێرشی دەوڵەتى تورکیایان بۆ سەر شەنگال ئیدانەکرد.

کوردستانیان لە چالاکییەکیاندا لە دواى خولەکێک بێدەنگی و رێزگرتن لە شەهیدان، وێنەکانى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەرى گەلی کورد، مام زەکى شەنگالی، ئاڵاکانى یەبەشە و یەژەشە، پەکەکە، یەپەگە، یەپەژە و کەجەکە-یان بەرزکردبووە و دروشمەکانى "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "شەهید نامرن" و "بژی بەرخۆدانى شەنگال"یان دەوتەوە.

لە چالاکییەکاندا راگەیاندراو بڵاوکراوە بە ناو ئامادەبوان و هاووڵاتییانى دەورووبەرى چالاکییەکاندا دابەشکران و بە خوێندنەوەى راگەیاندراو هێرشی دەوڵەتى تورکیایان بۆ سەر شەنگال ئیدانە کرد. خۆپیشاندەران جگە لە ئیدانەکردنى فاشیزمى دەوڵەتى تورکیا راشیاندەگەیاند، خیانەت لە بەڕێوەبەرانى باشووری کوردستان قبوڵ ناکەن و دەبێت یەکێتیى گەلی دروست بکرێت.

یونان و قوبرس

کوردستانیان و دۆستەکانیان لە شاری لاڤیرۆی یونان و لیماسۆلی قوبرس چالاکییان بەڕێوەبرد و هێرشى تورکیایان بۆ سەر شەنگال ئیدانەکرد.

فەرەنسا

هاوکات لە شارى پاریسی پایتەختى فەرەنسا و شاری تۆولۆسی ئەو وڵاتە لەلایەن کوردستانیان و دۆستەکانیانەوە خۆپیشاندان بەڕێوەچوون و هێرشى دەوڵەتى تورکیاى داگیرکەر بۆ سەر شەنگال ئیدانەکرا.

پاریس

تۆولوس

نەمسا و دانیمارک

لە شارى ڤییەناى پایتەخى نەمسا و شارەکانی لینز و گراز لە وڵاتى نەمسا و هەروەها لە شاری ئیشایتی وڵاتى دانیمارک خۆپیشاندان و ناڕەزایەتى لە دژى هێرشى دەوڵەتى تورکیا بۆ سەر شەنگال بەڕێوەچوون.

ئەڵمانیا

لە شارەکانى بەرلین، دۆسلدۆرف، هامبورگ و مانهایم زنجیرە چالاکییەک لە دژى هێرشىى دەوڵەتی فاشیستیى تورکیا بۆ سەر شەنگال بەڕێوەچوون.

بەرلین

مانهایم

هامبورگ

بەریتانیا و ئیتالیا

لە بەردەوامیى ئەو چالاکییانەدا لە شارى لەندەنى پایتەختى بەریتانیا و لە شاری بۆلزاندۆی ئیتالیا چالاکی بۆ ئیدانەکردنى هێرشى  دەوڵەتى داگیرکەرى تورکیا بۆ سەر شەنگال ئیدانەکرا.

لەندەن

ر.م