هەدەپە: هێرشی سەر ئۆپۆزسیۆن و شۆڕشگێڕان ڕاگرن

هەدەپە دەستگیرکردنی ئەندامانی ئەسەپەی شەرمەزار کرد و وتی،"لەدژی سیاسەتەکانی چەوساندنەوە دەسەڵات پێویستە زیاتر دەنگمان بەرز بکەینەوە."

لینژەی بەڕێوەبەری ناوەندی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لەبارەی دەستگیرکردنی ئەندامانی ئەسەپە (پارتی سۆسیالیستی چەوسێنراوەکان) راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتوو دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە دەیەوێت لایەنە ئازادیخواز و مافپارێزەکان دەستگیر بکات و بەوەش ئەوان بچەوسێنێتەوە و ئۆپۆزسیۆن بیدەنگ بکات.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، "هەموو ڕۆژێک لەدژی کورد، سۆسیالیست، شۆڕشگێر، ژن، گەنج و ئۆپۆزسیۆن بە سیناریوی قێزەونی دەسەڵات دەبنە ئامانج و لەدژی ئەو سیاسەتەی چەوساندنە دوێنێ چۆن بەرخۆدانمان کرد، ئەمڕۆش پێکەوە لەسەرپێ دەبین.

هەدەپە بانگی لە حکومەت کرد و وتی،" بەزوترین کات دەست لە دژایەتیکردنی ئۆپۆزسیۆن و شۆڕشگێرەکان هەڵگرن. کۆتایی بە ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسی دەرەوەی یاسا و ئەخلاق بهێنن و هاوسەرۆکی هەدەپە سەدات شەنئۆغلۆ و بەڕێوەبەرانی ئەسەپە ئازاد بکەن، هەروەها داوای لە ڕای گشتی و هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان کرد کە لەبەرانبەر سیاسەتی چەوساندنی دەسەڵاتی تورک دەنگی خۆیان بەرز بکەنەوە.

ز.ش