هەزاران کەس لە سویسرا لە دژی گۆشەگیری رژانە سەر شەقامەکان

هەزاران کەس لە شاری زوریخی سویسرا کۆبوونەوە و گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد-یان ئیدانە کرد.

لەو چالاکییەیەدا لە شاری زوریخی سویسرا هێرشەکانى دەوڵەتى تورک لە دژی دایکانى لەچک سپی ئیدانە کرا.

هەزاران کەس لەسەر بانگەوازی پالاتفۆرمی پشتیوانیکردن لە چالاکیى مانگرتن، لە گۆڕەپانی هێڵڤێتى پلاتز کۆبوونەوە و بە وتنەوەى دروشمی "بە بەرخودانى دایکان گۆشەگیری تێکدەشکێت" دەستیان بە رێپێوانکرد.

لە گۆڕەپانى هێڵڤێتى پلاتز چالاکوانان بۆ یادی شەهیدانى گوڵان مەراسیمى رێزگرتنیان بەڕێوەبرد و دواتر عەلی شیمشەک هاوسەرۆکى کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کورد لە سویسرا (جەدەکە سویسرا - CDK-S) سەرنجی خستەسەر گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و رایگەیاند، گۆشەگیرکردنى ئۆجالان گۆشەگیرکردنى هەموو گەلانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاستە و لە دژی پارادیگمای ئاشتی بەڕێوەدەچێت. بێدەنگیى دەوڵەتە ئەوروپییەکانیش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە و بەو هەڵوێستەیان لە دژی ئاشتی لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست دا وەستاونەتەوە".

ر.م