کۆمسیۆنی باشووری کەجەدەکەی ئەوروپا لەوبارەیەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:
"له چوارچێوه‌ی چالاکیه دیپلۆماسیه‌کانی کۆمیسیۆنه‌کانی باشور، له ژێر چه‌تری کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵگای دیموکراتی کورد له ئه‌وروپا، سه‌رله به‌یانی ڕۆژی۲٤ی ئابی ۲۰۲۰ شاندێکی کۆمیسیۆن له وڵاتی نه‌رویج سه‌ردانی باره‌گای نوێه‌رایه‌تی ده‌وڵه‌تی عێراقیان کرد له شاری ئۆسلۆ.
پاش بهخێرهاتنکردنیان هه‌ڤاڵان؛ (حه‌مه گه‌رمیانی، شوان شوانی و ئیسماعیل سه‌لام) له‌گه‌ڵ کۆنسوڵ و دیپلۆماتکاره عێراقیه‌کان باسی ڕه‌وشی ناله‌باری گه‌لانی عێراقیان کرد و تیشک خرایه‌سه‌ر خراپ به‌کارهێنانی سه‌رجه‌م ده‌زگا حکومیه‌کانی ئیداره‌ی هه‌رێمی کوردستان (هه‌ولێر)، به‌تایبه‌تی مه‌ترسی خراپ بهکارهنێنی ده‌زگاکانی ئاسایش و داد و ده‌زگا سه‌ربازیه‌کان له‌لایه‌ن سه‌رکردایه‌تی (پارتی دیموکراتی کوردستان) و خستنه خزمه‌تی گه‌نده‌ڵکاران و ئه‌جندای ده‌ره‌کی داگیرکه‌ران.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا باس له هه‌ڵمه‌تی ڕاوه‌دوونان و ترساندن به‌گشتی و به‌تایبه‌تیش ده‌ستگیرکردنی هه‌ڤاڵانی (ته‌ڤگه‌ری ئازادی کۆمه‌ڵگای کوردستان) کرا، له ژێر ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی (پ‌د‌ک) و ناڕه‌زاییان گه‌یانده ده‌ست کاربه‌ده‌ستانی نوێنه‌رایه‌تی ده‌وڵه‌تی عێراقی. له‌هه‌مانکاتدا باس له هێرشه‌کانی سوپای داگیرکه‌ری تورکیا کرا بۆ سه‌ر خه‌ڵکی سڤیل و شەهیدکردنی خەڵکی ناوچەکە. جیاواز له بێده‌نگی کاربه‌ده‌ستانی ئیداره‌ی هه‌ولێر، نوسینگه‌ی کۆماری عێراقی فیدراڵ بهڵێنیدا که ناڕه‌زایه‌تیه‌کان بگه‌یه‌ننه شوێنی مه‌به‌ست و سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ هه‌موو هاوڵاتیانی هۆشیار ده‌ربڕی، که له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستان بۆ ئاشتی و ئازادی گه‌لانی عێراق تێکۆشان ده‌که‌ن."
ف.ق