وڵاتپارێزی کورد حەسەن ئاکین کۆچی دوایی کرد

وڵاتپارێزی کوردێ ئێزدی حەسەن ئاکین کۆچی دوایی کرد. رێکخراوە ئێزدییەکان لە ئەوروپا پەیامێکى سەرەخۆشییان بەو بۆنەیەوە بڵاوکردەوە.

وڵاتپارێزی کوردی ئێزدی حەسەن ئاکین، کە بە ناوی هەپسونۆ دەناسرا لە ٢ی ئەیلولی ٢٠٢٠ بەهۆی نەخۆشی لە سییەکانیدا گیانی لە دەستدا.

ناوەندی یەکێتیى کۆمەڵەکانى ئێزدی (ناڤ یەک / NAV-YEK)، چەتری ئەنجوومەنەکانى ژنانى ئێزدی (سەمەژێ - SMJÊ) و دەستەى بەڕێوەبەری ئەنجومەنى ئێزدییەکانی گوندەکانی باکوور (KMGÊ) لەوبارەیەوە راگەیاندراوێکى هاوبەش و سەرەخۆشییان بڵاوکردەوە.

لە پەیامی سەرەخۆشیی ئەو رێکخراوانەدا هاتوو، ئاکین ساڵی ١٩٨٤ کۆچبەری ئەڵمانیا بووە و لە شاری بیلەفێڵد بۆ ماوەیەکى دوورودرێژ بەشدار بوو لە کارەکانی یەکێتیی ئێزدییەکان.

لە پەیامەکەدا ئەوەش هاتووە "هەپسونۆ مرۆڤێکى خاکی، سادە، زەحمەتکێش، ئاشتیخواز و مرۆڤدۆست بوو. هاوکاریی هەموو کەسەکانى دەوروبەری دەکرد. بۆیە هەم لە ناو گوندەکەی خۆیاندا و هەم لە ناو دەورووبەرەکەیدا کەسێکى زۆر خۆشەویست بوو".

رێکخراوەکان سەرەخۆشییان لە بنەماڵەى ئاکین، کۆمەڵگەى ئێزدییەکان و گەلی کورد کردووە.

ژ.ت