پارێزه‌ران جارێكی دیكه داوای دیداری ئۆجالان ده‌كه‌ن
پارێزه‌رانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان جارێكی دیكه داوای ڕێپێدانیان كرد به‌مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ ئۆجالان.
پارێزه‌رانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان جارێكی دیكه داوای ڕێپێدانیان كرد به‌مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ ئۆجالان.
پارێزه‌ران نه‌ورۆز ئوویسال، ئیبراهیم بیلمه‌ز و جه‌نگیز یوره‌كلی به‌مه‌به‌ستی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجالان بۆ ٧٨٦هه‌م جار داواكارییه‌كیان پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی شاری بوورسا كرد.
له ٢٧ی ته‌مووزی ٢٠١١ به‌دواوه ده‌وڵه‌تی تورك ڕێ به پارێزه‌رانی ئۆجالان نادات سه‌ردانی ئیمڕالی بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی چاوپێكه‌تن له‌گه‌ڵ ئۆجالان. له‌و كاته‌وه ٧٨٥ جار داواكاریی پارێزه‌ران ڕه‌تكراوه‌ته‌وه.
s.m