پارێزەر ئونسال دەستی لە ڕۆژووی مردن هەڵگرت

پارێزەر ئایتاچ ئونسال کۆتایی بە ڕۆژووی مردن هێنا کە بۆ دادگاییکردنێکی دادپەروەرانە ٢١٥ ڕۆژ بوو دەستی بە ڕۆژووی مردن کردبوو.

١٦مین دادگای باڵای تورک ڕۆژی پێنجشەمە بڕیاری ئازادکردنی پارێزەر ئایتاچ ئونسالی دا کە دەستی بە ڕۆژووی مردن کردبوو.

ئونسالیش دوای ٢١٥ ڕۆژ لە چالاکی ڕۆژووی مردن کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا.

پارێزەر ئەبرۆ تیمتیک کە لەگەڵ ئونسال دەستی بە ڕۆژووی مردن کردبوو ٢٧ی ئاب گیانی لەدەستدا.

ف.ق