پارێزەران بۆ رۆیشتن بۆ ئیمراڵی سەردانی بەرپرسانیان کرد

پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ رۆیشتن بۆ ئیمراڵی سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسا کرد.

نەورزۆ ئویساڵ، فایەق ئۆزگیور ئەرۆڵ، مەزڵوم دینچ و جەنگیز یورەکلی پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەى بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاوپێکەوتن لەگەڵ موەکیلەکەیان ئەنجام بدەن، سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسا کرد.

لە ٧ی ئابی ٢٠١٩ەوە تاوەکو ئێستا پارێزەران ٨٤ جار سەردانی بەرپرسانیان کردووە بۆ ئەوەى چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان ئەنجام بدەن، بەڵام بەرپرسان وەڵامی داواکانیانیان نەداوەتەوە.

ژ.ت