پارێزەران بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان سەردانی بەرپرسانیان کرد

پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵیدا جارێکیتر سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسا کرد.

نەورۆز ئۆیساڵ، فایەق ئۆزگیور ئەرۆل، جەنگیز یورەکلی و مەزڵوم دینچ پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەى سبەی بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان دا ئەنجام بدەن سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسا کرد.

لە ٧ی ئابی ٢٠١٩ەوە تاوەکو ئێستا پارێزەران ٩٩ جار سەردانی بەرپرسانیان کردووە بۆ ئەوەى چاویان بە ئۆجالان بکەوێت، بەڵام تاوەکو ئێستا بەرپرسانی دەوڵەتی تورک وەڵامی هیچ یەک لە داواکان و سەردانەکانی پارێزەرانیان نەداوەتەوە.

ژ.ت