پارێزەران بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان سەردانی بەرپرسانیان کرد

پارێزەرانی عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بە مەبەستی چاوپێکەوتن لەگەڵیدا، سەردانی بەرپرسانیان کرد.

هەر یەک لە رەزیا تورگوت، رەزان سارجا، ساربای کۆکلو و ئیبراهیم بیلمەز پارێزەرانی عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، بە مەبەستی ئەنجامدانی چاوپێکەتن لەگەڵیدا، سەردانی داواکاری گشتی بورسایان کرد.

شایەنی باسە لە ٧ی ئابی ساڵی ٢٠١٩وە ئەوا ١٠١هەمین جارە پارێزەران بە مەبەستی چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، سەردانی بەرپرسان دەکەن، بەڵام تا ئێستاش وڵامیان نەدراوەتەوە.

ز.ش