پارێزەرانی ئۆجالان بۆ ١٠٠هەمین جار سەردانی بەرپرسانیان کرد

پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەی بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاویان بە ئۆجالان بکەوێت، جارێکیتریش سەردانی بەرپرسانیان کرد.

نەورۆز ئویساڵ، فایەق ئۆزگیور ئەرۆڵ، جەنگیز یورەکلی و مەزڵوم دینچ پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسا کرد بۆ ئەوى سبەی بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاویان بە ئۆجالان بکەوێت.

لە ٧ی ئابی ٢٠١٩ەوە پارێزەران ٩٩ جار سەردانی بەرپرسانیان کردووە، بەڵام وەڵامی هیچ یەک لە سەردانانەیان پێنەدراوەتەوە.

ژ.ت