پارێزەرانی ئۆجالان بە مەبەستی چاوپێکەوتن لەگەڵیدا داواکاریان پێشکەش کرد

پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان بە مەبەستی ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵیدا، جارێکی دیکە داواکاریان پێشکەشی بەرپرسانی حکومەت کرد.

هەر یەک لە نەورۆز ئویسال، جەنگیز یورەکلی، فایق ئوگور ئەرۆل و مازلوم دینچ پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان بۆ سەردانکردنی دوورگەی ئیمرالی و ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالاندا، داواکارییان پێشکەشی داواکای گشتی بورسا کرد.

شایەنی باسە لە ٧ی ئابی ساڵی رابردووەوە پارێزەران بە مەبەستی ئەنجامدانی چاپیکەوتن لەگەڵ ئۆجالان بە بەردەوامی داواکاریان پێشکەشی بەرپرسای حکومەتی تورکیا کردووە، بەڵام وڵامیان نەدراوەتەوە.

ز.ش