پارێزەرەکانی ئۆجالان بۆ ٧٦٣ هەمین جار سەردانی دادگای کۆماریی بورسایان کرد

پارێزەرەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بەمەبەستی داواکاریی بۆبینینی ئۆجالان بۆ ٧٦٣هەمین جارسەردانی داواکاریی گشتیی دادگای کۆماریی بورسیان کرد.

فایق ئوزگور ئەرۆل، ڕێزان سەرجا و مهدی ئرتۆن پارێزەرانی ڕیبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان، بەمەبستی داواکاری بۆ مۆڵەتی سەردانی زیندانی ئیمرالی چوونە دادگای کۆماریی بورسای تورکیا.

پارێزەرەکانی ڕێبەر گەلی کورد کورد عەبدولا ئۆجالان، ڕێزان سەر لە ڕۆژی ٢٧ی تەموزی ساڵی ٢٠١١وە نەیانتوانیوە سەردانی ئیمرالی بکەن و چاویان بە بریگرتەکەیان بکەوێت.

جێگای ئاماژەیە، کە تا ئێستا داواکاریی گشتیی دادگای کۆماریی بورسا ٧٦٢ جار داواکاریی پارێزەرەکانی ئۆجالانی ڕەتکردووەتەوە بە بەهانەی وەکو دۆخی نائاسایی و خراپبوونی کەشتی.

ک-ش