پۆلیس هێرش کرد، تەرمی تیمتیک جارێکی تر ڕفێنرا

بۆ جاری دووەم تەرمی پارێزەر ئەبرۆ تیمتیک کە لە ڕۆژووی مردندا گیانی لەدەستدابوو، لە لایەن پۆلیسەوە ڕفێنرا.

پۆلیسی داگیرکەری تورک هێرشی کردە سەر ئەو جەماوەرەی کە لە ماڵی جەمی گازی کۆببوونەوە و ویستیان تەرمی تیمتیک بەرەو گۆڕستانی گازی ببەن. پۆلیس بە گازی فرمێسکڕێژ و گولەی پلاستیکی هێرشی کرد و ئەو ئۆتۆمبێڵەی کە تەرمەکەی تێدابوو ڕفێنرا.

جەماوەریش لە گۆڕستان دەستیان بە ڕێپێوان کرد.

هێزەکانی پۆلیس سەرلەبەیانی ئەمڕۆش تەرمەکەی تیمتییان ڕفاندبوو و دواتر بردیان بۆ ماڵی جەمی گازی.

ف.ق