پۆلیس هەوڵ دەدات رێگری لە مەراسیمی بەخاکسپاردن و پرسەى تیمتیک بکات

پۆلیسی دەوڵەتى تورک ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەى رێگری لە مەراسیمی بەخاکسپاردن و پرسەى تیمتیک بکات. ئامادەکاریی پۆلیس لە کاتێکدایە، هێشتا تەرمی تیمیتک لە پزیشکیی داد دایە.

پارێزەر ئەبرو تیمتیک لە پێنا دادگایەکی دادپەروەرانەدا دەستی بە چالاکیی رۆژژووی مردن کرد و دوای ٢٣٨ رۆژ لە چالاکییەکەی گیانی لە دەستدا. ئێوارەی دوێنێ تەرمەکەی بۆ توێکاری رەوانەى پزیشکیی دادی یەنی بۆسنای ئیستەنبول کرا. پۆلیسی تورک بینای پزیشکیی دادی یەنی بۆسنای گەمارۆ داوە و خزمەکانی تیمتیک و هاوپیشەکانی و ژمارەیەکى زۆر لە هاووڵاتییان و چالاکوانان لە نزیک بینای پزیشکیی داد کۆبوونەتەوە.

رێگری و گەمارۆدان

دیار نییە کەی تەرمی ئەبرو تیمتیک رادەستی بنەماڵەکەى دەکرێت، بەڵام بڕیار بوو لە کاتژمێر ١٢:٠٠ دا لە بەردەم کۆمەڵەى پارێزەرانی ئیستەنبول چالاکییەک بۆ ئەبرو تیمتیک رێکبخرێت، بەڵام دەسەڵات دەیەوێت رێگری لەو مەراسیمەش بکات.

هاوکات بڕیارە کاتێکیش تەرمەکە رادەستی بنەماڵەکەى کرا تەرمەکە ببن بۆ جەمخانەى گەڕەکی گازی، بۆیە پۆلیس جەمخانە و گۆڕستانی گازیی گەمارۆداوە و رێگا نادەن کەس لەو شوێنانە نزیک بێتەوە.

ژ.ت