پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەر چالاکی ئیشکگری بۆ پارێزەران

پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەر چالاکی ئیشکگری بۆ پارێزەران کە لەبەردەم نەخۆشخانەی سەعید کۆنوکی باکرکوی ئەستەنبوڵ ئەنجامدرا. یڵدرم دەنیز خاڵی ئەبرو تیمتیک و ژمارەیەک کەسی تر بە لێدانەوە دەستگیرکران.

پۆلیس هێرشی کردە سەر چالاکوانانی بەردەم نەخۆشخانەی سەعید کۆنوکی باکرکوی ئەستەنبوڵ کە ئەبرۆ تیمتیک لەوێ خەوێنراوە. چالاکوانان بۆ پشتگیریکردن لە ئەبرو تیمتیک و ئایتاچ ئونسال چالاکیان ئەنجامدا کە بۆ دادوەروەری دەستیان بە چالاکی مانگرتن لە خواردن کردووە. هێزە ئەمنیەکان بە بیانووی ئەوەی لەسەر تیشێرتی چالاکوانان نووسینی ' ئازادی بۆ ئەبرو و ئایتاچ پارێزەرانی گەل' هێرشیان کرد و چالاکوانانیان بە لێدان دەستگیرکرد.

لەناو دەستگیرکراوەکاندا یڵدرم دەنیز خاڵی ئەبرو تیمتیک و فەرەیدون عوسمانئۆغلۆ ئەندامی تایاد هەیە کە تەمەنی ٧٠ ساڵە. پۆلیس هێرشی کردە سەر ڕۆژنامەنووسانیش و کۆتاییان بە چالاکیەکە هێنا.

ف.ق