پۆلیسی تورک ھێرشی کردە سەر چالاکیی 'زنجیری ئاشتیی' هەدەپە

پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەر چالاکیی 'زنجیری ئاشتیی' هەدەپە، کە بە بۆنەى ١ی ئەیلول رۆژی جیهانیی ئاشتییەوە دەیانخواست لە وێستگەى سەرەکیی میترۆی ئەنقەرە ئەنجامی بدەن.

پارتی دیموکراتیکى گەلان (هەدەپە) بە بۆنەى ١ی ئەیلول رۆژی جیهانی ئاشتییەوە دەیخواست لە وێستگەى میترۆی ئەنقەرە چالاکیی 'زنجیری ئاشتی' بۆ یادی ئەو ١٠٣ چالاکوانە ئەنجام بدات، کە لەلایەن خۆکوژەکانی داعشەوە لە وێستگەى میترۆی ئەنقەرە هێرشیانکرایە سەر و کۆمەڵکوژییان کردن، بەڵام لەلایەن پۆلیسى دەوڵەتى تورکەوە هێرشیانکرایە سەر چالاکییەکەى هەدەپە.

پۆلیس دەورووبەری وێستگەکەیان گەمارۆدابوو و رێگایان نەدا گەل و رۆژنامەنووسان خۆیان بگەیەننە شوێنی چالاکییەکە.

تەنها پەرلەمانتارەکان توانیبویان گوڵ لە شوێنی کۆمەڵکوژییەکەدا دابنێن.

جەماوەری گەل بەرەوە پارکی گەنجان رێپێوانیان ئەنجامامدا، بەڵام لەوەشدا پۆلیسی دەوڵەتی تورک توندوتیژیی ئەنجامدا هێرشی کردە سەر هاووڵاتییەک بە ناوی ئایدن ئەردۆغان و لێیاندا و دەستگیریان کرد.

ژ.ت