پۆلیسی تورکیا هەڵیکوتایە سەرماڵی هەواڵنێرێکی ئاژانسی مەزۆپۆتامیا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیسی تورکیا لە ئیزمیربە بیانووی بڕیاری پشکنین هەڵیکوتایە سەرماڵی ڕووکەن دەمێرهەواڵنێری ئاژانسی مەزۆپۆتامیا.

بە پێی هەواڵی ئاژانسی مەزۆپۆتامیا پۆلیس-ی شاری ئیزمیری تورکیا کاتژمێر ٠٥:٠٠ بەرەبەیانی هەڵیکوتایە سەرماڵی ڕووکەن دەمێر. لەکاتی هێرشی پۆلیس دەنێرلەماڵ نەبوو و پۆلیس نزیکەی ٢ کاتژمێرماڵەکەی پشکنیوە.

ئاشکرا بوو کە ئەوگەڕان وپشکنینە لە چوارچێوەی بڕیاری پشکنیندا درکراوە و پۆلیس لەکاتی پشکنینی ماڵی ئەو ڕۆژنامەوانەدا دەستی گرتووە بەسەرکپمپیۆتەرو بڕێک کتێبی ناوبراودا.

بە بوونی ئاکەپەوە تورکیا بووەتە شوێنێکی مەترسیداربۆ ڕۆژنامەنووسان ولەئاستی جیهاندا بووەتە بەندیخانەیەکی گەورە بۆ ئازادی خوازەکان.

بە گوێرەی پلاتفۆرمی پشتیوانی لە ڕۆژنامەنووسان بەندکراو(  ) ٢١٩ ڕۆژنامەنووس لە بەندیخانەکانی تورکیا بوونیان هەیە.

ک-ش