پۆلیسی دەوڵەتی تورک تەرمی پارێزەر ئەبرو تیمتیکی رفاند

پارێزەر ئەبرو تیمتیک لە دواى ٢٣٨ رۆژ لە چالاکیی رۆژووی مردن گیانی لە دەستدا و تەرمەکەى دوێنێ رەوانەى پزیشکی دادی یەنی بۆسنا کرابوو، ئەمڕۆ تەرمەکەى لەلایەن پۆلیسی دەوڵەتى تورکەوە رفێنرا.

پۆلیسی دەوڵەتی تورک تەرمی پارێزەر ئەبرو تیمتیکی رفاند. ئەبرو تیمتیک  لە پێناو دادگایەکى دادپەروەرانەدا دەستی بە چالاکیی رۆژووی مردن کرد و دوای ٢٣٨ رۆژ گیانی لەدەستدا و دێنێ ئێوارە تەرمەکەى بۆ توێکاری رەوانەى پزیشکی دادی یەنی بۆسنا لە ئیستەنبول کرا.

پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە ئێوارەی دوێنێوە گەمارۆی بینای پزیشکیی دادی داوە و ئامادەکاریش بۆ رێگریکردن لە مەراسیمی یادکردنەوەی ئەبرو تیمتیک دەکات، کە بڕیارە لە بەردەم بینای کۆمەڵەى پارێزەرانی ئیستەنبول دا بەڕێوەبچێت.

بڕیار بوو کاتێک تەرمەکەى ئەبرو تیمتیک رادەستی بنەماڵەکەى بکرێتەوە لەسەر وەسیەتی تیمتیک تەرمەکەى ببرێتە جەمخانەى گازی لە ئیستەنبول و لەوێ مەراسیمی بۆ ئەنجام بدرێت و دواتر لە گۆڕستانی گازی بە خاک بسپێردرێت، بەڵام لەم بەیانییەوە پۆلیسی دەوڵەتی تورک جەمخانە و گۆڕستانی گازیی گەمارۆداوە و رێگا نادات کەس لەو شوێنانە نزیک بێتەوە.

ژ.ت

****