چالاکوانى بەرخودێری مانگرتوو کۆچاک لە جنێڤ چارەسەریى بۆ دەکرێت

محەمەد عەلی کۆچاک لەسەر بانگەوازی ئۆجالان لە ٩٦هەمین رۆژی مانگرتنەکەیدا لە شاری جنێڤی سویسرا کۆتایی بە چالاکییەکەی هێنا و ئێستا رەوانەى نەخۆشخانە کراوە و چارەسەریی بۆ دەکرێت.

محەمەد عەلی کۆچاک کە لە ٢٠ی شوباتی ٢٠١٩ / ١ی رەشەمە لە شاری جنێڤی سویسرا دەستی بە چالاکی مانگرتن لەدژی گۆشەگیریی سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد. کۆچاک دوای بانگەوازەکەی ئۆجالان کۆتایی بە چالاکییەکەی هێنا.

کۆچاک بۆ چارەسەرکردن برایە نەخۆشخانە و دکتۆرەکان رایانگەیاند،  دۆخی تەندروستیی کۆچاک باشە و ماوەیەک لە نەخۆشخانە دەمێنێتەوە.

کۆچاک رایگەیاند، بەرخودان سەرکەوتووە و لە تێکۆشانەکەی بەردەوام دەبێت.

کۆچاک راشیگەیاند: "تیکۆشانەکەمان بۆ رێبەرایەتی و گەلەکەمان بە شێوەیەکی جیاواز بەردەوام دەبێت" باسی لەوەش کرد، ژیانی بێ ڕێبەرایەتی هیچکات قبوڵ ناکەن.

 

ر.م