چالاکیانی یەپەسە لە ئیزمیر

تیمەکانی وڵامدانەوەی شەهید کاروان سەلولی یەپەسە لە ئیزمیر چالاکی ئەنجامدا.

تیمەکانی وڵامدانەوەی شەهید کاروان سەلولی یەپەسە لە چوارچێوەی "هەنگاوی تۆڵەی دژی داگیرکەری و سیخۆر و نۆکەران" لە ئیزمیر چالاکی ئەنجامدا.

لەبارەی چالاکیەکانەوە ڕاگەیەنراوێک بڵاوکرایەوە کە بەم شێوەیەیە:

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، لە ٢٣ی ئابدا لە ناوچەی چەشمەی ئیزمیر لە بەندەری مارینا چالاکی سابۆتاژ ئەنجامدرا.

لە ئەنجامی چالاکیەکەدا زیانێکی گەورە لە دەوروبەری مارینا دروست بوو کە هەرێمێکی گەشتیاریە.

ڕاگەیەنرا کە گەشتیاران لە ترسا لە هەرێمەکە چوونە دەرەوە و لە ئەنجامدا ٤ ملیۆن دۆلار زیان بەر هەرێمەکە کەوت.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، ئێوارەی ١٩ی ئاب لە ناوچەی بۆرنۆڤای ئیزمیر، لە ناوچەی پیشەسازی پێنجی پنارباشی، یەکینەکانی یەپەسە گەراجی چاککردنی ئۆتۆمبێڵی سیخوڕەکانیان سووتاند. لە ئەنجامدا گەراجەکە بە تەواوی سووتا.

هەروەها وترا،"بە بەڵێنی تۆڵەی گەورەوە هەموو ڕۆژێک گورز لە دوژمن دەوەشێنین بە ڕێبازی شۆڕشگێری."

یەپەسە ڕاشیگەیاند کە وەک هاوسۆزیەک بۆ چیاگەر و بۆ تۆڵەی ئۆلاش ئاگری سەرهەڵدان لەدژی داگیرکەران گەش دەکەن.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە چالاکیەکان وەک یادکردنەوەی جەرەن گونەش و ئاینور ئادا ئەنجامدراون کە لە ڕۆژئاوا لە شەڕی دژی داگیرکەریدا بە قاڕەمانێتی شەڕی کرد و شەهید بوون."

ف.ق