ژنانی تیشکی ڕۆژ لەدژی گۆشەگیری چالاکیان ئەنجامدا

دەستپێشخەڕی ژنانی تیشکی ڕۆژ لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و زیندانیانی تر، چالاکیان ئەنجامدا.

دەستپێشخەڕی ژنانی تیشکی ڕۆژ ئاماژەی بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کرد و ڕایگەیاند کە دەوڵەتی تورک لەبەرئەوەی لە تێکۆشان بە پێشەنگایەتی ئۆجالان دەترسێت، گۆشەگیری دەکات.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتوو،"وەک گەنجانی وڵاتپارێز لە شارە گەورەکانی تورکیا، لەدژی هەر جۆرە خیانەت، نۆکەری و دەزگاکانی دەوڵەتی فاسیست، چالاکیەکانمان فراوان دەکەین و دەبینە دەنگ و هاواری بەرخۆدانی ڕێبەرمان و هاوڕێکانمان لە زیندانەکاندا."

لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی چالاکیەکان کرا کە لەنێوان ١ و ٣ ی ئەیلولدا لە ئەستەنبوڵ ئەنجامدراون کە بەم شێوەیەیە:

"لە ١ی ئەیلولدا لە ناوجەی توزلای ئەستەنبوڵ ٢ ئۆتۆمبێڵی ئاکەپە و مەهەپەی فاشیست لە لایەن یەکینەکانمانەوە سووتێنران.

لە ٢ی ئەیلولدا لە ناوچەی گەبزەی ئەستەنبوڵ کارگەی کارسازێکی ئاکەپەی فاشیست لە لایەن یەکینەکانمانەوە کرایە ئامانج. هەروەها ٣ ئۆتۆمبێڵی مۆدێڵ بەرزی کۆمپانیاکەشی سووتێنران.

٢ی ئەیلول لە ناوچەی هادمکۆی ئەستەنبوڵ کارگەیەکی کارسازێکی ئاکەپە لە لایەن ئەندامانمانەوە سووتێنرا. لە ئەنجامدا کارگەکە بە تەواوی لەناوچوو.

٢ی ئەیلول لە ناوچەی کارتاڵی ئەستەنبوڵ، ٣ ئۆتۆمبێڵی هاکارانی ئاکەپە لە لایەن یەکینەکانمانەوە سووتێنران.

لە ٣ی ئەیلولدا لە ناوچەی گەبزەی ئەستەنبوڵ ٤ ئۆتۆمبێڵی مۆدێل بەرزی فاشیستەکان لە لایەن یەکینەکانمانەوە سووتێنران.

چالاکیەکان لەدژی گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ و هاوڕێیانی ترمان ئەنجامدراوە کە لە زینداندان.

ف.ق