ژنانی تیشکی ڕۆژ کارگەیەک و ١٣ ئۆتۆمبێڵیان سووتاند

دەستپێشخەری ژنانی تیشکی خۆر ڕایگەیاند کە یەکینەکانی کارگەیەک و ١٣ ئۆتۆمبێڵی فاشیستەکانیان سووتاندووە.

دەستپێشخەری ژنانی تیشکی خۆر پشتگیری خۆیان بۆ جەنگی حەفتانین دەربڕی و وتی،"چۆن لە حەفتانین گەریلاکان 'گورزی لە دوژمن دەوەشێنن، ئێمەش دەبینە دەنگی ئەوان و لە دەڤەرێک کە بیریشی لێناکەنەوە لە هێزەکانی دوژمن و فاشیستەکان دەدەین، لە شار و ماڵەکانیاندا لەوان دەدەین."

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە،" یەکینەکانیان ٢٣ی ئاب لە ناوچەی سیلیڤری ئەستەنبوڵ لەدژی فاشیست و کارگەیەکی کۆمپانیایەکی دەرمانی ئاکەپە چالاکی سابۆتاژی ئەنجامدا. کارگەکە و ٣ ئۆتۆمبێڵی کۆمپانیاکە سووتێنراون و لە ئەنجامدا بە بەهای ١٠٠ ملیۆن لیرە زیانی بەرکەوت.

لە بەردەوامی ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا کە ٢٤ی ئاب یەکینەکەیان لە ناوچەی فاتیحی ئەستەنبوڵ ٤ ئۆتپمبێڵی ئاکاپەیە و مەهەپەیان سووتاندووە، هەمان ڕۆژ لە ناوچەی بەیکۆزی ئەستەنبوڵ دوو ئۆتۆمبێڵی مۆدێل بەرزی کارسازێکی ئاکەپەیی سووتێنراون.

ژنانی تیشکی ڕۆژ هەروەها ڕایگەیاند، ٢٥ی ئاب لە ناوچەی کارتاڵی ئەستەنبوڵ ٤ ئۆتۆمبێڵی کەسێکیان سووتاندووە کە شەرەف و ناموسی خۆی بە ئاکەپە و مەهەپە فرۆشتووە.

دەستپێشخەری ژنانی تیشکی ڕۆژ ئەوەی خستەڕوو کە ئەوان چالاکیان بۆ یادکردنەوەی شەهید دەلیلا مەیاسەر و لەیلا ئاگری ئەنجامداوە و داوایان لە ژنان و گەنجان کرد کە چ لەناو ڕیزەکانی گەریلا و چ لە شارەکان لەناو بەرخۆداندا جێگای خۆیان بگرن.

ف.ق