ژووری دەستپێشخەریى گەل: لە هەر کوێ زوڵم و ستەم هەبێت لەوێش بەرخودان و تێکۆشان هەیە

ژووری دەستپێشخەریى گەل بە بڵاوکردنەوەى راگەیاندراوێک دامەزراندنى خۆی راگەیاند. لە راگەیاندراوەکەدا بانگ لە گەلی رۆژهەڵاتى کوردستان کراوە، کە پێداگر و داکۆک بن لەسەر داوا مرۆیى و رەواکانیان.

دەقی راگەیاندراوەکەى ژووری دەستپێشخەریى گەل

"بۆ گەلی قارەمان

سەدەى ٢٠ سەدەی نکۆڵی و سڕینەوەى گەلی کورد بوو. سەدەی ئەنفال، کیمیاباران، کۆمەڵکوژی، تیرۆر، لەسێدارەدان و ئەشکەنجە بوو. سەدەیەکی پڕ لە توندوتیژی و جیاکاری و نادادی بوو بۆ کورد. گەلەکەشمان دەستیکرد بە تێکۆشانێکى نەپساوە و قارەمانانە لە هەر چوار بەشی کوردستاندا. لەو تێکۆشانەدا هەزاران کەس لە رۆڵەکانى ئەم خاک و نیشتمانە گیانى خۆیان فیدای ئازادی و یەکسانى کرد. هێشتا ئەو تێکۆشان و قارەمانییە بە رێبەرایەتیى 'رێبەر ئاپۆ' بەردەوامیى هەیە.

ئێمە رۆڵە و خوێندکاری ئەو کەسانەین، کە بە درێژایى چەندین سەدە بە بەخشینى گیانیان ئێمەیان فێرکرد، کە دەبێت چۆن ژیانێکى ئازاد و کەرامەتدار و شکۆمەندامە بەدەست بهێنین. بۆیان سەلماندین 'تاکە رێگای ئازادی بەرخودانە و بەرخودان ژیانە'. ئێمەش وەک رێبەرەکانمان ژیان لە زیندان و لە ناو کۆت و بەنددا و بەدوور لە ئازادی و یەکسانی و شکۆ قبوڵ ناکەین.

 بۆیە داوا لە گەلەمان لە رۆژهەڵاتى کوردستان دەکەین، کە شانبەشانی گەلەکەمان لە هەر سێ بەشەکەى تری کوردستاندا بۆ ژیانێکى ئازاد، یەکسان و مرۆیى دەست بە تێکۆشان، بەرخودان و ناڕەزایەتى بکەن و بۆ داوا رەوا و مرۆییەکانتان بە شێوەى جەماوەری و بە کۆمەڵ بڕژێنە سەر شەقامەکانى رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران.

بۆ ئەو مەبەستە ژوورێک بە ناوی "دەستێشخەریى گەل" دروستکراوە و ئەو ژوورە راگەیاندراو و بانگەوازەکانى لە ماڵپەڕ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانى تایبەت بە خۆی بڵاودەکاتەوە.

ر.م