ڤیلوومسەن: دەبێت تورکیا لە ناتۆ دەربکرێت

نیکۆلاس ڤیلومسەن، پەرلەمانتاری دانیمارک لە پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا داوای کرد، بەهۆی ئەوەی دەوڵەتی تورک لە ڕۆژئاوا و باکوری سوریا هێرشی سەر کورد دەکات، لە ناتۆ دەربکرێت.

ئەو ئەندامەی لیستی یەکێتی 'Enhetslistan' و پەرلەمانتاری یەکێتی ئەوروپا بۆ ڕاگەیاندنی دانیمارک لەبارەی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک قسەی کردووە و ڕایگەیاندووە، ئەردۆغان ئەو دەرگایەی ئەوروپا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە داعش دەکاتەوە و ئەنجامەکانیشی قورس دەبن.

ڤیلومسەن ڕاشیگەیاند، ئەوەی ئەردۆغان بەرانبەر کورد دەیکات، دەبێتە هۆکاری ئەوەی سەدان هەزار کەس ناوچەکە بەجێ بهێڵن و وتی: "دەرگای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا لە دەوڵەتی ئیسلامی دەکاتەوە. ئەوەش بە هیچ شێوەیەک مایەی قەبوڵکردن نییە".

ڤیلومسەن داواشی کرد، تورکیا لە ناتۆ دەربکرێت.

ف.ق