کورد لە دژی داگیرکەری و بۆ یەکخستنی هەڵوێستى نەتەوەیى کۆ دەبێتەوە

کۆنگرەى نەتەوەیى کوردستان (کەنەکە) و رێکخرا و رێکخستنەکانى کورد و لایەنەکان بۆ یەکخستنى هەڵوێستەکان لە دژی ھێرشە داگیرکەرییەکانى دەوڵەتى تورک بۆ سەر باشووری کوردستان و رۆژئاواى کوردستان کۆدەبنەوە.

کەنەکە لە ناوەندەکەى لە بروکسل بۆ دیاریکردنى هەڵوێستێکى نەتەوەیى کاتژمێر ١٠:٣٠ لە یانەی چاپەمەنیى بروکسل کۆبوونەوەیەک رێکدەخات.

کۆبوونەوەکە بە درێژایى رۆژ بەردەوامیى دەبێت و چاوەڕێى دەکرێت زیاتر لە ١٠٠ کەس و لایەن و رێکخراو و نوێنەرانی حیزب و رێکخستنەکانى هەر ٤ بەشی کوردستان تیایدا بەشدار بن. هەوڵ دەدرێت لە دژی داگیرکەریى تورک هەڵوێستی خۆیان یەکبخەن.

دەوترێت ئامانجی کۆبوونەوەکە ئەوەیە بە بەشداربوون و پشتیوانیی هەموان بنەمای بەڵگەى هەڵوێستى نەتەوەیى رابگەیەنرێت. کۆبوونەوەکە راستەوخۆ لە ئینتەرنێتەوە بڵاودەکرێتەوە.

ر.م