کوردان لە ئەوروپا لە دژی گۆشەگیری رژانە سەر شەقامەکان
کوردستانیان لە ئەرووپا لەگەڵ دۆستەکانیان لە دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رژانە سەر شەقامەکان.
کوردستانیان لە ئەرووپا لەگەڵ دۆستەکانیان لە دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رژانە سەر شەقامەکان.
کوردستانیان و دۆستەکانیان لە شارەکانی بروکسل پایتەختی بەلجیکا، پاریس پایتەختی فەرەنسا و مارسیلیا، دارمشتاد و شتوتگارتی ئەڵمانیا و شاری لاهای هۆڵەندا رژانە سەر شەقامەکان و گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد-یان ئیدانە کرد.
بروکسل: کوردستانیان و دۆستەکانیان لەسەر بانگەوازی ناوەندی دیموکراتیکى کورد لە بەلجیکا (ناڤ بەل / NAV-BEL) و یەکێتیى ژنانى کورد لە ئەوروپا (یەژەکە ئەوروپا - YJK-E) لە پلاسدیلا مۆننایی کۆبوونەوە و گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان شەرمەزارە کرد. ئۆرهان کلیج لە کۆمیتەى پەیوەندەییەکانى دەرەوەى ناڤ بەل لە چالاکییەکەدا رایگەیاند "ئێمە، کۆمەڵگەی کورد لە بەلجیکا پشت و پەنای رێبەرەکەی خۆمانین". لە چالاکییەکەدا بە بەردەوامی دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" دەوترایەوە.
پاریس: گەل لەسەر داوای کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کورد لە فەرەنسا و بزووتنەوەى ژنانی کورد فە رەنسا لە گۆڕەپانی ریپوبلیک کۆبوونەوە. چالاکوانەکان لە چالاکییەکەدا هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستانیان ئیدانە کرد و پۆستەرەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ئاڵای پەکەکەیان بەرز کردبووە. جەماوەری گەل لە پشت پۆستەری 'ئازای بۆ رێبەری ئاپۆ، پێگە بۆ کوردستان' تاوەکو گۆڕەپانی باستیل رێپێوانیان ئەنجامدا. دواى ئەوە میتینگێگیان رێکخست و ڤەیسەڵ کەسەر هاوسەرۆکی کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کورد لە فەرەنسا وتەیەکی پێشکەشکرد و وتی "گەلێک کە رێبەرەکەی زیندانیکرابێت ناتوانێت بڵێت ئازادم. ٢١ ساڵە بەرێز عەبدوڵا ئۆجالان لە گۆشەگیریدایە. ئێمە لێرەوە سڵاو لە بەرخودانەکەى دەکەین. ئازادیی گەلی کورد، کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەدیدێت". کەسەر ئاماژەی بەوەکرد، دەبێت کورد لە هەموو شوێنێکدا بۆ رێبەرەکەى خۆی تێکۆشان و بەرخودان گەورە بکات. لە چالاکییەکەدا دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "دیسان دیسان سەرهەڵدانە، سەرۆکمان ئۆجالانە"، "پەکەکە گەلە و گەل لێرەیە"یان وتەوە.
مارسیلیا: لە شاری مارسیلیای فەرەنسا بە بەشداریی هەزاران کەس رێپێوانێک رێکخرا. لە رێپێوانەکەدا گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کرد و هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک ئیدانە کران. کوردستانیان لەگەڵ دۆستەکانیان لە کاتژمێر ١٨:٠٠ دا لە گۆڕەپانی کانابیرە کۆبوونەوە و تاوەکو گۆڕەپانی ڤیوکس پۆرت رێپێوانیان ئەنجامدا. لەگەڵ پۆستەرەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، ئاڵاکانی پەکەکە، یەپەگە، یەپەژە، تەژەکە فەرەنسا و تەجەشە بەرزکرابوونەوە. لە رێپێوانەکەدا راگەیاندراو بەسەر چالاکوانان و هاووڵاتییانی سنووری چالاکییەکەدا دابەشکرا و دروشمەکانی "بکوژ ئەردۆغان" ، "بمرێ خیانەت" و "هەموو شوێنێک بەرخودانی حەفتانینە" وترانەوە و رێپێوانەکە بە رێکخستنی میتینگێک کۆتایی پێهات.
لاهای: گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان بەر ێکخستنی چالاکییەک لە شاری لاهای (دێنهاگ)ی هۆڵەندا ئیدانە کرا. چالاکییەکە لە بەردەم وێستگەى ناوەندی پێکهات و ئەوانەى لە چالاکییەکەدا وتەیان پێشکەشکرد رایانگەیاند، دەوڵەتی هۆڵەندا و رای گشتیی نێونەتەوەیی چاوپۆشی لە کردەوەکانی دەوڵەتی تورک دەکەن، کە پێچەوانەى یاسا نێونەتەوەییەکانە و ئەو یاسایانە پێشێل دەکات. بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیریی سەر عەبدو ئۆجالان رێبەری گەلی کورد داوا لە رێخراوە پەیوەندیدارەکان کرا کە بە ئەرکی خۆیان هەستن. چالاکییەکە بە وتنەوەى دروشەکانی "بژی بەرخودانی حەفتانین" و "بژی سەرۆک" ئاپۆ کۆتایی پێهات.
دارمشتاد: بە بەشداریی کوردستانیان لە شاری دامشتاد و مانهایمی ئەڵمانیا رێپێوانێک رێکخرا. رێپێوانەکە لە فرەیزەنپلاتز دەستیپێکرد و دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بێ سەرۆک ژیان نابێت" وترانەوە. جەماوەری گەلی دواى ئەوەى بە رێپێوان بە ناوەندی شارەکەدا رۆیشتن گەڕانەوە بۆ فرەیزەنپلاتز و میتینگێکیان رێکخست. مورشید ئۆڵتان لە رێکخرایو کۆماو و هاوسەرۆکی ئەنجوومەنى گەل لە دارمشتاد وتەیان پێشکەشکرد. چالاکییەکە بە وتنەوەى دروشمەکانی سەرەوە کۆتایی پێھات.
شتوتگارت: کوردستانیان لەگەڵ دۆستەکانیان لە شتوتگارت کۆبوونەوە و رێپێوانێکیان رێکخست. رێکخراوە چەپەکان پشتیوانیان لە رێپێوانەکە کرد. لە رێپێوانەکەدا بە بەردەوامی دروشەکانی "با گۆشەگیری کۆتایی پێبهێنرێت"، "ئازادی بۆ ئۆجالان"، "بێ سەرۆک ژیان نابێت"، "دەوڵەتی تورک لە کوردستان بۆ دەرەوە"، " Es lebe Öcalan – بژی ئۆجالان" و "سی پی تی گوێی لێخواندووە" وترانەوە.
ژ.ت