کوردانی ڕووسیا گۆشەگیری و داگیرکەریان شەرمەزار کرد

کوردانی ڕووسیا کە لەبەرانبەر گۆشگیری و داگیرکەری چالاکیان ئەنجامدا، پشتگیری خۆیان بۆ بەرخۆدان پیشاندا.

کوردستانیان لە ناوچەی دەرگچی ساراتۆڤی ڕووسیا گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و هێرشەکانی سەر کوردستانیان شەرمەزار کرد.

گەنجان کە لە گوندی تیمۆنینۆ کۆبوونەوە، گۆشەگیری و هێرشی سەر ژنانیان شەرمەزار کرد.

لە قسەکردنەکاندا ڕاگەیەنرا کە کوشتنی ژنان، دەستدرێژی و توندوتیژی دژی ژنان لە باکووری ککوردستان و تورکیا سیاسەتی دەوڵەتە.

فەریدە یوسوبۆڤا، مەزلۆم موخلیسۆڤ و زامان یوسوباڤ کە لە چالاکیەکەدا قسەیان کرد، پشتگیری خۆیان بۆ بەرخۆدانی حەفتانین پیشاندا و ڕایانگەیاند کە پێویستە گەنجانی کورد لە هەموو دەڤەرێکی جیهان بەرخۆدان فراوان بکەن.

لە چالاکیەکەدا داوا لە رای گشتی ڕووسیا و جیهان کرا کە لەدژی تاوانەکانی دەوڵەتی تورک هەڵوێستیان هەبێت.

ز.ش