کوردستانیان لە ئەوروپا بانگەوازیان بۆ لەیلا گیوڤەن بڵاوکردەوە

کوردستانیان لە ئەوروپا پەیامێکیان بڵاوکردەوە و لە پەیامەکەیاندا رایانگەیاندووە، چالاکى مانگرتنى لەیلا گیوڤەن لە ٧٥هەمین رۆژدایە و مەترسیى گەورە لەسەر ژیانى دروستبووە، بۆیە پێویستە بە خێرایى داواکانى قبوڵ بکرێن.

بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و رەخساندنى هەلومەرجی ئازاد بۆ ئۆجالان، لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکى کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیک (کەجەدە)، زیندانیانى سیاسی لە زیندانەکانى کوردستان و تورکیا، لە باشووری کوردستان، ئەوروپا و کەنەدا چالاکیى مانگرتن بەڕێوەدەچن.

گەنجانى کورد لە ئەوروپا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا سپۆت (فاسیل)یان ئامادە کردووە و بانگەوازێکیان بۆ پشتیوانیکردن لە لەیلا گیوڤەن بڵاوکردەوە.

 

گەنجان رایانگەیاندووە، ژیانى لەیلا گیوڤەن مەترسیى زۆرى لەسەرە و رەخنەشیان لە بێدەنگى رێکخراوە پەیوەندیدارەکان کرد و داواشیان کرد، بە خێرایى خواست و داواکانى لەیلا گیوڤەن جێبەجێ بکرێن.

ر.م