کوردستانیان لە هەموو شوێنێکدا لەمەیداندان
چالاکییەکان بۆئیدانەکردنی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان و پشتیوانی کردن لەچالاکانی مانگرتوولەخواردن لەوەڵاتانی ئەورووپایی بەبێ وچان بەردەوامە.
چالاکییەکان بۆئیدانەکردنی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان و پشتیوانی کردن لەچالاکانی مانگرتوولەخواردن لەوەڵاتانی ئەورووپایی بەبێ وچان بەردەوامە.
لەسەرداوای تەڤگەری ژنانی کورد-ی ئەورووپا کوردستانیان ڕژانە سەرشەقامەکان وبازنەی مرۆییان ئەنجامدا.
مونستەر
لەشاری مونستەری ئەڵمانیا بە ئامانجی شکاندنی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان و پشتیوانی کردن لەچالاکانی مانگرتوولەخواردن چالاکی ئیدانەکردن بەڕێوەچوو.
لەچالاکییەکەدا نووسراوە بڵاوکرایەوە و پەیامی ' هەتاکو گۆشەگیری کۆتایی نەیەت ئەوان چالاکییەکانی خۆیان درێژە پێدەدەن."
مانهایم
لەسەرداوای تەڤگەری ژنانی ڕوناهی-بێریڤان لە شاری مانهایم-ی ئەڵمانیا لەناوەندی شاردا بازنەی مرۆیی دروستکرا. لەچالاکییەکەدا ئاماژە بە چالاکی مانگرتن لەخواردن کرا و وترا کە دۆخی تەنردوستی چالاکانی مانگرتوو لەئاستێکی مەترسیداردایە.
بەرلین
لەشاری بەرلینی ئەڵمانیا بۆهەمان ئامانج چالاکی ئەنجامدرا. مەلەک یوولا هاوسەرۆکی ناڤ-دەم دەربارەی چالاکییەکە قسەی کرد.
مەلەک ئاماژەی بە چالاکی مانگرتن لەخواردنەکان کرد وداوای لە دەوڵەتی ئەڵمانیا و رای گشتیی کرد کە هەڵوێست بگرن.
گێسەن
لەشاری گێسەنی ئەڵمانیا بەئامانجی ئیدانەکردنی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان چالاکی بەڕێوەچوو. چالاکوانان بەدروشی ' بکوژ ئەردۆغان'، 'تیرۆریست ئەردۆغان' و ئازادی بۆئۆجالان چالاکییان بەڕێوەبرد.
ک٠ش