کۆنگرەی گەل پیرۆزبایی جەژنی ڕه‌مه‌زان ده‌كات
دیوانی هاوسەرۆکایەتیی کۆنگرەی گەل، بە پەیامێک پیرۆزبایی جەژنی ڕه‌مه‌زانی لە گەلی کوردستان و جیهانی ئیسلامی کرد. ڕایگه‌یاند، «هیوادارین جەژن ببێتە هۆی ئارامی و ئاشتیی ناوچەکە.»
دیوانی هاوسەرۆکایەتیی کۆنگرەی گەل، بە پەیامێک پیرۆزبایی جەژنی ڕه‌مه‌زانی لە گەلی کوردستان و جیهانی ئیسلامی کرد. ڕایگه‌یاند، «هیوادارین جەژن ببێتە هۆی ئارامی و ئاشتیی ناوچەکە.»
کۆنگرەی گەل به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزانی لە گەلی کوردستان و هەموو جیهانی ئیسلامی کرد.
ده‌قی پەیامەکەی کۆنگرەی گەل:
پیرۆزبایی جەژنی ڕه‌مەزان لە گەلی کوردستان و جیهانی ئیسلامی دەکەین. هیوادارین ئەم جەژنە پیرۆزە ببێته هۆی ئاشتی و ئارامی له‌نێو گەلەکەمان و گەلانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین.
گەلەکەمان بە شادییه‌وه پێشوازی لەم جەژنە دەکات. گۆشەگیریی سه‌ر ئیمراڵی بە بەرخۆدانی مانگرتن له خواردن و بەرخۆدانی دایکانی لەچک سپی شكێنرا. دوای چوار ساڵ (٥ی نیسانی ٢٠١٥ تا ٢ی ئایاری ٢٠١٩) پەیامی ڕێبه‌ر ئاپۆ و سێ هەڤاڵەکه‌ی گەیشته گەل، بزووتنه‌وه‌كه‌مان و ڕای گشتی. ئێمه پیرۆزبایی جەژن لە ڕێبەر ئاپۆ و سێ هه‌ڤاڵه‌كه‌ی له ئیمڕاڵی دەکەین. سڵاو و ڕێزمان پێشكه‌ش دەکەین.
پەیامەکانی رێبەر ئاپۆ لە ٢و ٢٢ی ئایار/ ٢٢ی گوڵان و ١٠ی جۆزەردان بۆ هەموو لایەکە. جەژنی ڕەمەزان بۆ گەلەکەمان و هێزە دیموکراتییه‌کان دەرفەتێکی گەورەیە بۆ ئەوەی لە جیاتی شەڕ، ئاشتی و دیموکراتی بەرەو پێشەوە بچێت، بۆ ئەوەی فاشیزم تێکبشێت، قەیرانی سیاسی، ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی چارەسەر ببێت، پێویستی بە تێگەیشتن و جێبەجێکردنی پەیامی رێبەر ئاپۆ هەیە. بۆیه لە سەردان و پیرۆزباییەکانی جەژندا پێویستە بە شێوەیەکی سه‌رتاسه‌ری خەبات بەڕێوەببرێت. ڕێبەر ئاپۆ چاوەڕوانی وەڵامی پەیامەکەیەتی. پێویستە ئێمە وەکو گەل و هێزە دیموکراتییه‌کان لەم کاتەدا به‌باشی ڕۆڵی خۆمان بگێڕین.
بۆ ئەوەی گورزێکی گەورە لە فاشیزم بدەین، هەڵبژاردنه‌كه‌ی ئیسته‌نبووڵیش دەرفەتێکی گەورەیە. پێویسته گەلەکەمان لە ئیسته‌نبووڵ ئەم ده‌رفه‌ته به‌باشی بەکار بێنێت. شكستی ئاکەپە - مەهەپە لە ئیسته‌نبووڵ، شكستی ڕژێمی فاشیست لە تورکیا خێراتر دەکات. هەر بۆیە ئاکەپە - مەهەپە ترسێکی زۆر گەورەیان لێ نیشتووه.
له چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وه‌ڵات، بەرخۆدانی گەلەکەمان دژبه داگیرکاری گەیشتووەتە ئاستێکی مێژوویی. بەم بۆنەیەوە بەدڵ و بەگیان پیرۆزبایی تێكۆشانی گه‌له‌كه‌مان لە هەرچوار پارچەی کوردستان، هێزەکانی پاراستن و یەکینەکانی پاراستن دەکەین و سڵاو ئاراسته‌ی بەرخۆدانەکەیان ده‌كه‌ین. هیوادارین ئەو پێشکەوتنە مێژووییە له‌نێو گەلەکەماندا ببێتە هۆی ڕێككه‌وتنێكی کۆمەڵایەتی و هۆکارێک بۆ یەکێتیی نەتەوەیی.
دۆخی گەلی عەفرین و گەلەکەمان کە لە وارگه‌كانی شەهبا دەژین، لەم جەژنەدا بۆ ئێمە بابەتێکی به‌ئازار و خه‌مگینه. هەتا تێکشکاندنی هێزە داگیرکەرەکان و چەتەکانیان، هەتا ئازادکردنی عەفرین بەرخۆدانی گەلەکەمان بەردەوام دەبێت. تێکشانی ڕژێمی فاشیست و داگیرکەری دەوڵەتی تورک، هه‌م لە عەفرین، هه‌م له باکوور و باشوور پێکەوە گرێدراوە و دوور نین لە یەکتر. سەرکەوتن بۆ گەلەکەمانە.
لەم ماوەیه‌ی ڕابردوو بەهۆی کارەساتی لافاو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، گەلەکەمان زۆر ئازار و نه‌هامه‌تی بینی. بەبۆنەی جەژنی ڕه‌مەزانەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئەو بنەماڵانە دەکەین کە کەسوکاریان لەدەست داوه. داوا لە هەموو گەلی کوردستان و ڕێكخراوه خێرخوازییەکان دەکەین کە ئه‌و شار و گوندانه له‌بیر نه‌كه‌ن كه زیانیان پێ گه‌یشتووه؛ بە قوربانی و سەرفترە و زەکاتەکانیان هاوکاری گەلە مەغدوورەکەمان بکەن، خاوەنداره‌تی له گەلی خۆیان بکەن.
ڕژێمی فاشیستی ده‌وڵه‌تی تورک ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر تەنگەتاو بووە. ئێمه یەکێتی و هیواکانمان بەرزتر دەکەینەوە. ئێستا کات كاتی تێکشکاندنی فاشیزمە. كاتی ئازادیی گەلانی کوردستان و دیموکراتیی تورکیایە.
s.m