گەنجان لە مارسیلیا چالاکییان ئەنجامدا

بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ لە شاری مارسیلیای فەرەنسا دا لە چوارچێوەى هەڵمەتی 'پێکەوە راپەڕین' رێپێوانێکیان لە دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گلەی کورد ئەنجامدا.

چالاکوانانی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ بۆ سەرنج راکێشانە سەر گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە شاری مارسیلیای فەرەنسا چالاکییەکیان ئەنجامدا.

گەنجان لە رێپێوانەکەیاندا وێنەکانی ئۆجالان و پۆستەرێک کە لەسەری نووسرابوو 'پێکەوە راپەڕین' و ئاڵایان بەرزکردبووە.

لە رێپێوانەکەدا بە زمانەکانی کوردی و فەرەنسی دروشم دەوترایەوە و دوکەڵی سەوز و سوور و زەردیشیان بەکار دەهێنا.

رێپێوانەکە بە خوێندنەوەى راگەیاندراوێک کۆتایی پێهات.

ژ.ت