گەنجان لەبەردەم سی پی تی لەدژی گۆشەگیری سەر ئۆجالان چالاکیان ئەنجامدا

گەنجانی کورد لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لەبەردەم باڵەخانەی سی پی تی چالاکیان ئەنجامدا.

گەنجانی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێر و ژنانی گەنجی تێکۆشەر ئاماژەیان بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد دا و وتیان ئۆجالان ٢١ ساڵە لە زیندانی ئیمڕالی لەژێر گۆشەگیریدایە و پێویستە سی پی تی ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات.

گەنجان کە لە دوایین کاتژمێرەکانی کاردا چالاکیان لەبەرانبەر سی پی تی ئەنجامدا بە پانکارتەکانیان داوایان لە سی پی تی کرد لەبەرانبەر گۆشگیری سەر ئۆجالان بێدەنگ نەبێت.

لەسەر پانکارتێکی بە فەڕەنسی نوسرابوو 'سی پی تی بێدەنگی دەکوژێت، گۆشەگیری ڕەها لەسەر عەبدوڵلا ئۆجالان هەیە! سی پی تی بۆ ڕێزگرتن لە مافی مرۆڤ پێویستە ناڕەزایی پیشان بدرێت.

'تا کۆتایی بە گۆشەگیری نەهێنرێت، تێکۆشان بەردەوام دەبێت'

گەنجان لە لێدوانەکانیاندا بۆ ئاژانسەکەمان بەم شێوەیە قسەیان کرد:

"ئێمە گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ قبوڵ ناکەین. ئێمە لە هیچ دەوڵەت و دەزگایەک نابۆرین کە بەشداریان لە پیلانگێڕیدا کردووە. تا گۆشەگیری سەر ڕێبەرمان کە لە لایەن حکومەتی فاشیست و شەڕی تایبەت ئاکەپە و مەهەپە هەڵنەگیرێت، ڕێبەر ئاپۆ بە فیزیکی ئازاد نەبێت، فاشیزم لە کوردستان گۆڕی ون نەکات، کە کوێ بین، ناڕەزایی دەردەبڕین و چالاکی ئەنجام دەدەین."

ز.ش