دەستەى بەڕێوەبەریى گشتیى بزووتنەوەى گەنجانى شۆڕشگێڕ رایگەیاند، یەکینەى تۆڵەسەندنەوەى شەهید باران ماوا بە بۆنەى ساڵیادى دامەزراندنى پەکەکەوە لە رۆژانی ٤ تاوەکو ٢٤ی تشرینى دووەمی ٢٠١٨ لە چەندین شاری تورکیا چالاکییان ئەنجامداوە. لەو چالاکییانەدا ٢٤ ئۆتۆمبێل سوتێنراون.
بزووتنەوەى گەنجانى شۆڕشگێڕ لەبارەى ئەو چالاکییانەوە رایگەیاندووە:
"رۆژی ٤ی تشرینى دووەمی ٢٠١٨ و لە کاتژمێر ٠٥:٤٥ دا لە ناوچەى سەیهانی ئەدەنە ئۆتۆمبێلێک سووتێنرا.
رۆژی ٥ی تشرینى دووەم لە کاتژمێر ٠٤:٠٠ دا لە ناوچەى کوملوجای ئانتالیا ئۆتۆمبێلێک سووتێنرا.
رۆژی ٢١ی تشرینى دووەم لە کاتژمێر ٠٣:٠٠ دا ٣ ئۆتۆمبێل، کە هاوکاریی دەوڵەتیان دەکرد سوتێنران. لە دواى چالاکییەکەش هەموو ئەو ئۆتۆمبێلانە تێکشکێنران.
لە یەک کاتدا ١٩ ئۆتۆمبێل سوتێنران
رۆژی ٢٤ی تشرینى دووەم و کاتژمێر ٠٥:٠٠ دا لە ناوچەى سوڵتان غازیى ئیستەنبول ١١ ئۆتۆمبێل سوتێنرران. هەر ١١ ئۆتۆمبێلەکەش لەو چالاکییەدا تێکشکێنران.
هەر رۆژی ٢٤ی تشرینى دووەم و لە کاتژمێر ٠٥:٠٠ دا لە ناوچەى بەیلیکدوزی ئیستەنبول ٦ ئۆتۆمبێل سوتێنران. لەو چالاکییەدا هەر ٦ ئۆتۆمبێلەکەش تێکشکێنران.
"گۆشەگیرى تێکبشکێنە، فاشیزم بڕوخێنە، راپەڕە"
بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ (دەگەهە) لە کۆتایى راگەیاندراوکەیدا ئاماژەى بەوەکردووە "لە دوای چالاکییەکان هێزەکانی دوژمن هەڵیانکوتایە سەر چەندین ماڵ و رایانگەیاند، ١٢ ئەندامی ئێمەیان دەستگیرکردووە. ئەو هەواڵەى دوژمن سەرلەبەری درۆیە و هیچ هەڤاڵێکى ئێمە دەستگیرنەکراوە. یەکینەکانى ئێمە لەسەر کار و ئەرکی خۆیانن. بە دروشمی 'گۆشەگیریى تێکبشکێنە، فاشیزم بڕوخێنە، راپەڕە' داوا لە هەموو گەنجان دەکەین بڕژێنە سەر شەقامەکان و چالاکى ئەنجام بدەن".
ر.م