گەنجانى شۆڕشگێڕ لە ئیزمیر ٥ کارگەیان سوتاند
بزووتنەوەى گەنجانى شۆڕشگێڕ (دەگەهە - DGH) رایگەیاند، لە ئیزمیر ٥ کارگەیان سوتاندووە.
بزووتنەوەى گەنجانى شۆڕشگێڕ (دەگەهە - DGH) رایگەیاند، لە ئیزمیر ٥ کارگەیان سوتاندووە.
بزووتنەوەى گەنجانى شۆڕشگێڕ رایگەیاند، لە چوارچێوەى هەڵمەتى "سەری هڵدە – راپەڕە" دا یەکینەیەکیان بە ناوی یەکینەى "شەهید نازەلین کۆرکوت" لە ئیزمیر چالاکییان ئەنجامداوە.
لە راگەیاندراوى بزووتنەوەى گەنجانى شۆڕشگێڕدا هاتووە "لە ١٩ی تشرینى دووەمی ٢٠١٨دا و لە کاتژمێر ٣ دا یەکینەی تۆڵەی شەهید نازەلین کۆرکوت لە ناوچەى بەرگاما لە ئیزمیر ٤ کارگە و لە شاری ئانتیکی بەرگاماش کارگەیەکى تریان سوتاندووە. لە ئەنجامدا ٥ کارگە لەو چالاکییانەدا بە تەواوی سوتێنراون".
بزووتنەوەى گەنجانى شۆڕشگێڕ راشیگەیاندووە، چالاکییەکان لە دژی ئەو هێرشانە ئەنجامدراون کە دەکرێنە سەر گەلی کورد.
ر.م