گەنجانی کورد ئێشکگریی ئەم هەفتەیەیی ئازادی بۆ ئۆجالان بەڕێوەدەبەن

چالاکیی ئەم هەفتەیەی ئێشکگریی "ئازادی بۆ ئۆجالان" لەلایەن دەستەیەک لە گەنجانی کوردەوە لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بەڕێوەدەچێت. ئەو گەنجە ئێشکگرانە داوایان لە هەموان کرد بەشداری لە رێپێوانی ئازادی دا بکەن.

ئێشکگریی "ئازادی بۆ ئۆجالان" لە بەردەم بارەگای ئەنجوومەنی ئەوروپا لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بەڕێوەدەچێت و ماوەی ٤٢٨ هەفتەیە بەردەوامە. ئێشکگریی ئەم هەفتەیە لەلایەن دەستەیەک لە گەنجانی کوردەوە بەڕێوەدەچێت.

گەنجان لە کاتی وەرگرتنی ئێشکگریی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد باسیان لە رێپێوانی گەنجان لە ٥ی ئەیلول لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا کرد و داوایانکرد، هەموان بەشداری لەو رێپێوانەدا بکەن، کە بە دروشمی "پێکەوە بۆ ئازادیی رێبەر ئاپۆ راپەڕین" بەڕێودەچێت.

'پێکەوە راپەڕین'

گەنجانی ئێشکگر رایانگەیاند "ماوەى ٤٢٨ هەفتەیە بۆ ئازادیی رێبەر ئاپۆ ئێشکگری دەکرێت. ئێمەش ئێشکگریی ئەم هەفتەیە بەڕیوەدەبەین. بە ناوی گەنجانەوە تاکە داوامان ئەوەیە، گەنجانی کورد لە ئەوروپا و هەر چوارپارچەى کوردستان لە دەوری رێبەرایەتی کۆببنەوە و خاوەنداری لە رێبەرایەتی بکەن. بە ناوی گەنجانی کوردەوە داوا لە هەموان دەکەین، بەشداری لە رێپێوانی ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ ببن، کە ئێمە لە ئەڵمانیا رێکیدەخەین. ئێمە دەڵێین 'پێکەوە راپەڕین'. هەر وەک رێبەر ئاپۆ وتویەتی، ئێمە بە گەنجی دەستمان پێکرد و بە گەنجیش سەردەکەوین".

ژ.ت