گەنجانی کورد لە مارینیانی فەرەنسا بۆ ئۆجالان رێپێوانێکیان ئەنجامدا

گەنجانی کورد ئێوارەى دوێنێ لە کانتۆی مارینیان لە باشووری فەرەنسا رێپێوانێکیان بۆ ئۆجالان ئەنجامدا.

رێپێوانەکە لەلایەن بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕەوە رێکخرابوو. لە ناوەندی شارەکەدا رێپێوانەکە بە بەشداریى ١٥٠ گەنج دەستیپێکرد.

لە رێپێوانەکەدا وێنەکانى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ئاڵاکانى یەپەگە و یەپەژە بەرزکرابوونەوە. دروشمیش بۆ پشتیوانیکردن لە ئۆجالان و بۆ دژایەتیکردنی ئەردۆغان وترانەوە.

گەنجان تاوەکو بەردەم بینای شارەوانیى مارینیان رێپێوانەکەیان بەردەوام بوو و بە دەم سرودی چەرخی شۆڕش و بۆ بەرز راگرتنى یادی شەهیدان خولەکێک رێز و بێدەنگییان راگەیاند.

دوای ئەوەش بە ناوی گەنجانەوە وتە پێشکەشکران و داواکرا، پارێزەران و بنەماڵەى ئۆجالان رێگایان پێدرێت بە خێرایى بچن بۆ ئیمراڵی و چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان ئەنجام بدەن. هەروەها داوا لە گەنجانی کورد لە ئەوروپا کرا، وەک بازنە لە دەوری ئۆجالان کۆبوونەوە.

ژ.ت