یادی ئیڤانا هۆفمەن لەسەر گۆڕەکەی کرایەوە

ئیڤانا هۆفمەن شەڕڤانی مەلەکەپە بە نازناو (ئاڤاشین تێکۆشان) کە ٧ی ئازاری ٢٠١٥ لە شاری تەل تەمری ڕۆژئاوای کوردستان لە شەڕی دژی چەتەکانی داعشدا شەهید بوو، بەبۆنەی ٢٥ ساڵی لەدایکبوونی لەسەر گۆڕەکەی یادی کرایەوە.

ئیڤانا هۆفمەن کە ٧ی ئازاری ٢٠١٥ لە شاری تەل تەمری ڕۆژئاوای کوردستان لە شەڕی دژی چەتەکانی داعشدا شەهید بوو، لەسەر گۆڕەکەی یادی کرایەوە.

هاوڕێکانی و کوردستانیان سەردانی گۆڕی ئیڤانا هۆفمەنیان کرد و چەپکە گۆڵیان لەسەر گۆڕەکەی دانا.

هۆفمان کە ١ی ئەیلولی ١٩٩٥ لە شاری ئیمیریچی ئەڵمانیا لەدایک بوو، لە ٧ی ئازاری ٢٠١٥دا لە شەڕی دژی چەتەکانی داعشدا شەهید بوو.

دوای ئەوەی مۆم لەسەر گۆڕەکەی داگیرسێنران و گوڵ دانران، لە کەسایەتی ئیڤانا هۆفمەندا بۆ یادی شەهیدانی تێکۆشانی دژی فاشیزم و ئیمپریالیزم بەشداربووان خولەکێک بە بێدەنگی وەستان.

لە قسەکردنەکاندا ڕاگەیەنرا کە هۆفمەن لە تەمەنی کورتی خۆیدا ژیانێکی بەشەرەفی هەڵبژارد و ئەوەش دەبێتە نمونەیەک.

ف.ق