یوکسەکداغ نامەیەکی بۆ پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی ئەوروپا نارد

فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە کە لە ئێستادا دەوڵەتی تورک ئەوی بە دیل گرتووە، وڵامی نامەکەی ئاندریاس سچیدەر پەرلەمانتاری پەرلەمانی ئەوروپای دایەوە.

یوکسەکداغ کە دەوڵەتی تورک ئەوی بە دیل گرتووە، وڵامی نامەیەکی ئاندریاس سچیدەر پەرلەمانتاری پەرلەمانی ئەوروپای دایەوە.

یوکسەداغ سوپاسی خۆی ئاڕاستەی سچیدەر کرد بە هۆی پشتیوانی بۆ تێکۆشانی ئازادی لە تورکیا و باکوری کوردستان.

'واز لە تێکۆشانمان ناهێنین'

یوکسەکداغ لە وڵامی نامەکەی ئەو پەرلەمانتارەی ئەوروپادا تیشکی خستە سەر نادادی و نایەکسانی و هەڵوێستی جیاکاری و ئۆپڕاسیۆنە سیاسیەکانی دژی پارتەکەیان و وتی، بۆ ئەوەی کەشوهەوای دیمۆکراسی و ئازاد و ئاشتیانە بەدی بێت هیچ کات وازیان لە هەوڵ و تێکۆشانیان نەهێناوە و ئەوەش هێزیان پێدەبەخشێت کە ئەوان و سچیدەر و دۆستانیان، بۆ کۆتاییهاتنی دەستگیرکردنەکان، هەمان هەست و داواکاریان هەیە.

ز.ش