یەکینەکانی تۆڵە ئاماری چالاکیەکانیان لە مانگی ئابدا ئاشکرا کرد

یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە ئاماری چالاکیەکانیان لە مانگی ئابدا ئاشکرا کرد کە لە ٨ شار ئەنجامیان داوە.

لە راگەیینراوێکدا یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە جەختیان کردەوە کە فاشیزم لە هەر کوێیەک هێرش بکاتە سەر کۆمەڵگا، گەلەکەشمان لە هەموو شوێنێک لە فاشیزم دەدات و بە خۆڕاگریی تێکۆشان بەرفراوانتر دەکات.

لە راگەیێنراوەکەی یەکینەکانی تۆلەسەندنەوەدا هاتووە: مێژوو سەلماندی کە خۆڕاگریی رادیکال نەبێت، مەحاڵە فاشیزم هەوەشێتەوە. لە بەرامبەر کۆمەڵکوژی و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک کە لە دژی کوردستان و گەلەکەمان ئەنجامی دەدات، گەلەکەشمان مافی رەوای خۆی بۆ ئەنجامدانی چالاکی بەکار دێنێت."

بە پێی راگەیێنراوەکە ئاماری چالاکیەکانی یەکینەکانی تۆڵە بەم شێوەیەیە:

ئامەد

لە گەڕەکەکانی باغلا و شەهیدلیکی شاری ئامەد، ئەو نۆکەرانەی مادەی بێهۆشکەریان دەفرۆشت سزا دران.

لە ناوچەی فارقین ئۆتۆمبیلی ئەندامێکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەریی ئاکەپە سووتێنرا.

لە فارقین هاوکات گروپێک کە بازرگانی بە مادەی بێهۆشکەرەوە دەکرد، سزا درا و ناوەندێکی سەربازیش لە ناوچەی کولفا سووتێنرا.

لە ١٠ی ئابەوە لە گەڕەکی حزورئەڤلەری لە دژی پاسەوانێکی دەوڵەت چالاکیەک ئەنجامدرا و ئەو پاسەوانەی دەوڵەتی فاشیست سزا درا.

لە فارقین هاوکات وێستگەی کارەبای گەڕەکی باخچەلی ئەڤلەر لەکارخرا و لە گەڕەکی تەکەلیش لە دژی گروپێکی فرۆشتنی مادەی بێهۆشکەر چالاکیەک ئەنجامدرا.

ئۆتۆمبیڵێکی هێزەکانی پۆلیس لە ناوچەی پەیاس سووتێنرا.

لە ٢٢ی ئابدا لە سەر رێگای نێوان فارقین-ئێلح لە نزیک گوندی کەپۆ لە دژی پاسێکی زرێپۆشی سەربازی کە هێزێکی سەربازی و جاشەکانی دەگواستەوە، چالاکیەک ئەنجامدرا.

لە ناوچەی یەنیشەهریش پاسێکی حکومی سووتێنرا، لە ناوچەی باغلاریش کەسێک بە ناوی (ئە، یە) کە لەسەر ناوی رێکخستن، پارەی کۆدەکردەوە سزا درا.

لە فارقین هەروەها، لە دژی ئۆتۆمبیلێکی سەربازی دوژمن لە کاتی دەوریەی سەربازیدا، بە بەکارهێنانی تەقەمەنی، چالاکیەک ئەنجامدرا.

وان

لە گەڕەکی یالیمەرکەزی شاری وان بە تەقەمەنی و چەکی سووک، لە دژی ئۆتۆمبیلێکی زرێپۆش لە جۆری ئۆڕال چالاکیەک ئەنجام درا. لە ئەنجامی ئەو چالاکیەدا ئۆتۆمبیلەکە ئاگری گرت. هاوکات لە پۆلیسێک کرا.

لە گەڕەکی کارشییاقا هۆشداری درایە دوو کەس کە خزمەتی دوژمنیان دەکرد.

لە گەڕەکی شەعبانیەی ناوچەی ئارتەمێتانیش لە ١٢ی ئابدا ئۆتۆمبیلێکی جاشەکان سووتێنرا.

لە ١٦ی ئابدا لە کۆڵانی دیمۆکراسیی سەر بە ناوچەی شخکێ بە تەقەمەنی لە هێزێکی پۆلیس و ئۆتۆمبیلەکەیان درا. بۆ ماوەیەک شەڕ و پێکدادان روویدا و دوژمن بە ناچاری ناوچەکەی بەجێهێت.

لە ١٩ی ئابدا لە ناوچەی خاچۆرت کەسێک کە خۆی وەکو لایەنگر پیشان دەدا و لە هەوڵی هەڵخەڵەتاندنی گەلەکەماندابوو، لە لایەن هێزەکانمانەوە سزا درا.

لە ناوچەی ئارتەمێتان ناوەندێکی باز سووتێنرا.

لە گەڕەکی ئیستاسیۆنی سەر بە توشبای، دوو کەس کە خزمەتی دوژمنیان دەکرد، سزا دران.

ئاگری

لە ٣ی ئاب لە گەڕەکی جومهوریەتی سەر بە ناوچەی پاتنۆسی ئاگری، سەربازگەیەک لە ئەنجامی چالاکیەکدا سووتێنرا. هەروەها لە ١٥ی ئابدا دوو ئۆتۆمبیلی فاشیستان لە گەڕەنی ناوەندیی شاری ئاگری سووتێنرا.

بەدلیس

لە شاری بەدلیسیش لە ١٤ی ئابدا لە ناوچەی تاتوان ئۆتۆمبیلێکی سەربازی سووتێنرا.

ئێلح

ئۆتۆمبیلێکی بارهەڵگری حکومی لە گەڕەکی باغلار، خوێندنگەی سەرەتایی سەلچوکلو لە هەمان گەرەک و ئۆتۆمبیلیکی کۆمپانیای نەوتی تورکیا سووتێنران.

هاوکات لە سەر رێگای ئێلح-بەدلیس لە ١٥ی ئابدا لە پشت نەخۆشخانەی دەوڵەت، ئەفسەرێکی سوپای تورک سزا درا.

هەروەها لە ٢٧ی ئابیشدا لە گەڕەکی پەترۆلیست، ئۆتۆمبیلی ئەندامێکی ئاکەپە سووتێنرا.

ئەستەنبول

لە ناوچەی کوچوک چەکمەجەی شاری ئەستەنبوڵیش پاسێکی گواستنەوەی ئەندامانی ئاکەپە، ئۆتۆمبیلی کەسێکی فاشیست و لە ناوچەی سوڵتان گازی وێستگەیەکی دابەشکردنی کارەبا، لە دراگۆسی ناوچەی ماڵتەپەش دوو ئۆتۆمبیلی فاشیستان، لە هەرێمی گولسویوی هەمان ناوچە ٢ ئوتومبیل، لە کوچوکیالی نووسینگەیەکی خانوبەرە و دوو ئۆتۆمبیلی فاشیستان، لە مەرتەریش کارگەیەکی دوورینی جلوبەرگی سەربازی بۆ سوپای تورک، سووتێنران.

هاوکات لە ناوچەی بەیکۆزیش ٥ ئۆتۆمبیل سووتێنران و لە حەبیبلەری شاری ئەستەنبولیش، لە دژی وەقفێک کە کادیرانی ئاکەپەی پەروەردە کرد،چالاکیەک ئەنجام درا.

لە ناوچەی ئەیوبیش کۆمەڵەیەکی فاشیستان سووتێنرا.

مێرسین

لە ناوچەی تارسوسی شاری مێرسینیش ئۆتومبیلی هاوکارێکی ئاکەپە و لە ناوچەی ئەردەملی هۆتێلێکی گەشتیاریی فاشیستان سووتێنران.

ئەدەنە

لە ناوچەی سارچامی شاری ئەدەنە، کارگەیەک و دوو تۆتۆمبیلی فاشیستانی ئاکەپە و لە گەڕەکی فەوزیپاشا کارگەی ئەندامێکی ئاکەپە و هاوکات لە ساریچامیش ئاگر لە گۆڕەپانێک بەردرا.

ز.ش