یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە لەدژی ماڵی داعشەکان چالاکیان ئەنجامدا

یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید چیاگەر و شەهید زەریان لەدژی ماڵی چەتەکانی داعشی سەر بە ئاکەپە چالاکیان ئەنجامدا.

یەکینەکان ڕایانگەیاند، تا زانیاری لە سەر رێبەر ئاپۆ بەدەستنەهێنرێت، چالاکیەکانیان بێوەستان بەردەوام دەبێت.

ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"ئەندامانی یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید چیاگەر و شەهید زەریان ٢٦ی شوبات کاتژمێر ٢٣:٠٠ شەو لە گەڕەکی حاجیکادنی ناوچەی فاتیحی ئەستەنبوڵ لەدژی باڵەخانەیەکی دوو قاتی چەتەکانی داعشی سەر بە ئاکەپە چالاکیان ئەنجامداوە.

لە چالاکیەکەدا قاتی یەکەمی باڵەخانەکە بە تەواویی سووتێنرا. لەبارەی کوژراوەکانی ئەندامانی داعشی سەر بە ئاکەپە زانیاری بەدەستنەهێنرا.

پێویستە دەوڵەتی تورک باش بزانێت نەفرەتەکانی تۆڵەسەندنەوەی گەلی کورد بە ئایدۆلۆژی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشانی ئازادی بەردەوام دەبێت. ئێمە گەنجانی کورد بە ئایدۆلۆژی و بە رێکخراوەیی چالاکی ئەنجامدەدەین، ئێمە لە هەموو جێگایەکین و بەرخۆدان دەکەین. لەدژی ئاگرەکەی ئیمڕالی کە بەردەوامی پیلانگێڕیە، هیچ کاتێک بیدەنگ نابین. تا زانیاریەک لەبارەی ڕێبەر ئاپۆ بەدەستنەهێنین، تا چاوپێکەوتن ئەنجامنەدرێت، لە کوردستان و شارە گەورەکانی تورکیا بێوەستان چالاکی لەدژی دەوڵەتی تورک و هاوکارەکانی بەردەوام دەبێت."

ف.ق