بایدن: ئیسرائیل لە مانگی ڕەمەزاندا ئۆپەراسیۆنەکانی ڕادەگرێت

سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن، ئەمڕۆ دووشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە چوارچێوەی ئاگربەستدا دژی حەماس لە کەرتی غەززە ڕادەگرێت.

لە لێدوانی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کاتی کۆبوونەوەی ڕێککەوتننامەی ئازادکردنی بارمتەکانی بزووتنەوەی حەماس دراوە، ئاماژە بەوەکراوە ڕەمەزان لە ١٠ی ئازاردا ئاگربەست دەست پێدەکات.

لە ٥٥هەمین ئەنجوومەنی مافی مرۆڤ کە لە ژنێڤ بەڕێوەچوو، ئەنتۆنیۆ گۆتەرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ڕاگرتنی شەڕ داواکارییەکی بەپەلەی ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد و ڕایگەیاند کە سەرەڕای هەموو ئەو داواکاریانە ئەنجومەنەکە هیچ هەنگاوێک نەنراوە و ئەمەش جێگەی نیگەرانییە.

وەزارەتی تەندروستی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، لە هێرشەکانی شەوی دووشەممەدا 92 فەلەستینی گیانیان لەدەستداوە و لە 7ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا 29 هەزار و 692 کەس لە کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە کە زۆربەیان منداڵن.

لەوانەیە تا ٤ی ئازار ئاگربەست دەست پێبکات

لە لێدوانەکەیدا جۆ بایدن گەشبینی خۆی دەربڕی و وتی: "لەوانەیە ئاگربەست تا ڕۆژی دووشەممە ٤ی ئازاری ڕابگەیەندرێت."

هەروەها وڵاتانی نێوەندگیری وەک قەتەر و میسر و ئەمریکا هەوڵ دەدەن بە ئامانجی ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حەماس بگەنە ڕێککەوتن.

بەڵام ئیسرائیل لە ماوەی ئاگربەستەکەدا داوای ئازادکردنی هەموو بارمتەکان دەکات. هەروەها حەماس داوای ئاگربەستی تەواوەتی و کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە و کۆتایی هێنان بە گەمارۆی ئیسرائیل دەکات.

سەرەڕای ئەوەش هەڕەشەی ئۆپەراسیۆن بۆ سەر ڕەفەح بەردەوامە و سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دا لە هێرش بۆ سەر ناوچەی ڕەفەح کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئیسرائیلەوە ڕاگەیەندراوە و وتی: "ئەم هێرشە نەک تەنها دەبێتە هۆی  گیان لەدەستدانی زیاتر لە یەک ملیۆن هاووڵاتی مەدەنی فەلەستینی، هەروەها دەبێتە هۆی کۆتایی هێنان بە بەرنامە و هاوکاریمان."