چاودێری مافی مرۆڤ: ئازار و ئەشکەنجەی بەهاییەکان لە ئێران تاوانە دژی مرۆڤایەتی

چاودێری مافی مرۆڤ، ڕایگەیاند ئازار و ئەشکەنجەی کەمینەی بەهاییەکان لەلایەن حکوومەتی ئێرانەوە لە ساڵی ١٩٧٩ تاوانە دژی مرۆڤایەتی.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە نیویورک ڕایگەیاند، کۆمەڵگای بەهاییەکان یەکێک لە پێکهاتە کەمینەکانی غێر موسڵمانی ئێرانن کە ڕووبەڕووی دەستبەسەر کردنی لەسەر خۆانە دەبنەوە و ماڵ ومڵکیان دەستی بەسەردا دەگیرێت، لە دەرفەتی کار و خوێندن بێبەش دەکرێن وتەنانەت لە مافی بەڕێوەبردنی بۆنە ئایینیەکان و مەراسیمی بەخاکسپاردنی مردووەکانیان ڕێگری دەکرێت.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، "کاریگەری پەردەپۆشکردنی ئەو ستەمکارییە سیستماتیکییە دەیان ساڵە بەردەوامە، بەو مانایەیە کە بەهاییەکان بە شێوەیەکی جددی لە مافە سەرەتاییەکانیان بێبەش دەکرێن و ئەمەش تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتییە".

هەروەها هاتووە کە هەرچەندە پێشێلکردنی مافی بەهاییەکان بە تێپەڕبوونی کات گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە، بەڵام چەوساندنەوەیان وەک خۆی ماوەتەوە.

بەهاییەکان، شوێنکەوتوانی بەهائوڵان کە لە ساڵی ١٩١٧ لە ئێران لەدایک بووە. بەهائوڵا پێغەمبەر و دامەزرێنەری ئەم ئاینە یەکتاپەرستیەیە کە پارێزەری یەکێتی و یەکسانییە.