حکومەتی عێراق: هاوپەیمانی نوێنەتەوەیی بووەتە مایەی نائارامی

وتەبێژی سەربازی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، کە هاوپەیمانی نێونەتەوەیی لە عێراقدا بووەتە فاکتەری نائارامی.

هێزەکانی ئەمریکا شەوی چوارشەممە لە بەغدا ئۆتۆمبێلێکیان کردە ئامانج و لە ئەنجامدا فەرماندەیەکی پلەباڵای کەتیبەکانی حزبوڵا کوژرا، کە بە لایەنگرێکی ئێران دادەنرا.

ژەنەڕاڵ یەحیا رەسوڵ وتەبێژی سەربازی سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێران محەمەد شیاع سودانی رۆژێک دوای هێرشەکە لە راگەیەندراوێکدا وتی، "ئەم پەرەسەندنانە زیاتر لە هەموو کات گوشار دەخاتە سەر حکومەتی عێراق بۆ ئەوەی کۆتایی بە ئەرکی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی لە عێراق بهێنێت، ئەمەش بە هۆی ئەوەی هاوپەیمانیەکە بووەتە فاکتەری نائارامی و ناسەقامگیری و مەترسی تێوەگلاندنی عێراق لە شەڕێکی هەرێمی زیاد کردووە".

هـ . ب