میلشیا عێراقییەکان بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردە سەر ئیسرائیل

گروپێک لە میلیشیاکانی عێراق بەرپرسیارێتی هێرشە درۆنیەکەی ناوچەی عیلات ئیسرائیل لە ئەستۆ گرت.

دوای سێ هەفتە، جارێکی دیکە سیستەمی ئاگادارکردنەوە لە ناوچەی عیلاتی ئیسرائیل کەوتەوەکار.

بەگوێرەی زانیارییەکانی وای نێت، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کە لە عێراقەوە نێردرابوو، خۆی کێشاوە بە باڵەخانەیەک لە عیلات.

بزووتنەوەی بەرگریی ئیسلامی عێراق کە وەک لایەنگرانی ئێران دەناسرێن، بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە گرتە ئەستۆ.

دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل ڕایانگەیاندووە کە زیانێکی کەم بە بیناکە کەوتووە، بەڵام کەس بریندار نەبووە.