ژنان لە ئێران بێ لەچک بەشداریان لە پێشبڕکییەکی وەرزشیدا کرد و سەرۆکی فیدراسیۆن دەستی لەکاری کێشایەوە

ژنان لە شاری شیرازی ئێران بێ لەچک بەشداریان لە پێشبڕکێیەکی وەرزشی کرد، سەرۆکی فیدراسیۆنی گۆڕەپان و مەیدان دەستی لەکار کێشایەوە.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ئێران، هاشم سائیمی سەرۆکی فیدراسیۆنی گۆڕەپان و مەیدان بەهۆی ئەو بەرنامە وەرزشییەی کە لە شیراز سازکرا دەستی لە کار کێشایەوە.

بەگوێرەی دیمەکەنان کە لە میدیاکانی ئێراندا بڵاوکراونەتەوە، ژنان بێ ئەوەی رەچاوی باڵاپۆشی بکەن، بەشداریان لە پێشبڕکێکەدا کردووە.

ژنان لەگەڵ زیادبوونی دوای راپەرینی 'ژن، ژیان، ئازادی'، لە بەرامبەر سیستم راپەڕیون. پۆلیسی ئێران بۆ ئەوەی یاسای باڵاپۆشی بە توندی بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە، لە مانگی نیساندا پلانێکی توندی جێبەجێ کرد.

داواکاری گشتی پارێزگای فارس کە ناوەندەکەی شیرازە، رایگەیاند، داوایان لە رێکخەرانی پێشبڕکێکە کردووە، رووندکردنەوە بدەن.

سائیمی لە راگەیەندراوێکدا بۆ ئاژانسی ئێران رایگەیاند کە فیدراسۆنەکەیان بەرپرسیار نییە و ئەو ژنانەی بەبێ رەچاوکردنی یاسای باڵاپۆشی بەشداریان لە پێشبڕکێکەدا کردووە، ئەنجامی فیدراسیۆنەکەیان نین.

ف.ق