عالییە عوسمان: ئەو ژنانەی کۆچبەرکراون پێویستە زمان و کولتوری خۆیان زیندوو ڕاگرن

ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی عالییە عوسمان ئاماژەی بەوەدا ئامانج لە کۆچبەرکردنی ژنان لەناوبردنی کولتورە و وتی: "ژن پارێزەری کولتور و زمانە. بۆیە پێویستە لەدژی کۆچبەرکردن، لە رێگەی زیندووڕاگرتنی زمان و کولتوری خۆیەوە تێبکۆشێت."

ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی عالییە عوسمان باسی لەوەکرد کۆچبەکردن و بەرەو تاراوگەبردن بە هۆکاری شەڕ لە ژیانی ژناندا ڕێگە لەبەردەم کێشەی کۆمەڵایەتی، دەروونی و کولتوری دەکاتەوە و وتی: "یەکەم کێشە کە ڕووبەڕووی ژن دەبێتەوە لە کۆچبەربووندا کێشەی زمانە. چونکە دەکەوێتە دۆخێکەوە کە نازانێت بە چ زمانێک قسەکات و منداڵەکانی بە چ زمانێک پەروەردە بکات. لە نیگەرانی ئەوەدا دەبێت کە منداڵەکانی زمانی زگماکی لە دەست بدەن. خەڵکی عەفرین و سەریکانێ نمونەیەکی زیندووی ئەم دۆخەن. ڕەنگە زمانی زگماکییان زمانی کوردی یان عەرەبی بێت، بەڵام جیاوازی زاراوە هەیە. نیگەرانی لە دەستدانی زاراوەی خۆیان هەیە. بۆیە لە ترسی ئەوەدان ئاخۆ چۆن زمان و زاراوەی خۆیان بپارێزن."

'پێویستە لە دژی سیاسەتی شەڕی تایبەت تێبکۆشن'

عالییە عوسمان ئاماژەی بەوەدا ئەو ژنانەی ڕووبەڕووی جیاوازی کولتوری دەبنەوە دەکەونە ناو دۆخێکی سەرلێشێواوییەوە و وتی: "ژیانکردن لەگەڵ جیاوازی کولتوری یان ژینگەیی، دەبێتە هۆکاری جۆربەجۆری کولتوری لە ناو بنەماڵەدا. لەناو بنەماڵەکان کە لە کامپ بژین یان دەرەوەی کامپ جیاوازی دروستەکات. ژیانکردن لە کامپدا بە هۆی ژیانکردنی هاوبەشەوە، هیچ دابڕانێک لە کولتوری هاوبەشییان ڕوونادات، بەڵام ئەو بنەماڵانەی لەدەرەوەی کامپدا دەژین بە هۆکاری ئەوەی لە گۆڕەپانێکی بەرفراواندا دەژین، زۆر جار هۆکارە بۆ ئەوەی دابڕان لە کولتور دروست ببێت. بۆیە پێویستە ئەو ژنانەی لە کامپەکاندا دەژین لە دژی شەڕی تایبەتی دەزگاکانی هاوکاری و فریاگووزارییەکان تێکۆشن. چونکە ئەو دەزگایانە لە هەوڵدان لە کولتوری خۆیان درویانخەنەوە."

عالییە عوسمان سەرنجی خستەسەر کێشەکان کە لە دووبەندی ژن-کۆچبەریدا ڕوودەدەن و وتی: "ژن لە ژیانی کۆچبەرییدا بە کێشەکانی دابڕان لە خاکی خۆی و دروستکردنی ژیانی ئازاد لە ناو کۆمەڵگەی نوێدا دەبێتەوە. گەر لە ناو کۆمەڵگەیەکدا ژیانی ئازاد هەبێت، پێویستە مرۆڤ لەو بڕوانێت کە ژیانێکی یەکسان هەیە نا نە. بۆیە گەر لە ناو کۆمەڵگەیەکدا ناکۆکی ژن-پیاو هەبێ، گەر ژن کۆیلە بێت ئەوە لە ژیانی کۆچبەرییدا کۆیلەبوونی ژن زیاتر دەبێت. ئەو ژنانەی لە کۆچبەرییدا زیاتر پشتگیری دەدەن بە بنەماڵە و هۆزەکانیان. هەموو ئەمانەش دەبنە پاڵنەری ئەوەی لەو کۆمەڵگەیەدا گەڕانەوە و پشتگیردان بە بنەماڵە و هۆزەکانی خۆیان زیاتربێت، بێگومان ئەمەش مەیلی بەرەو پشگیردان بە زهنیەتی پیاوسالاری دروستەکات.

ڕووبەڕووی ململانێ ناوخۆییەکان دەبنەوە

بنەماڵە، کۆمەڵگە و ئەو کەسانی دەکەونە ژیانی کۆچبەرییەوە، ناچارن بە ڕێکخستنکارییەوە هەمیشە لە پێناو مانەوەی خۆیاندا هەنگاوەکانیان بنێن. لە دۆخێکدا کە زیاتر لە بنەماڵەیەک پێکەوە دەژین، دەبێتە هۆکاری دروستبوونی کێشەی جیاواز.  ئەو خێزانانەی ڕابردووی خۆیان بەجێدەهێڵن، لێبوردەیی و ئاستی لێکتێگەیشتنیان بۆ یەکتر لاواز دەبێت، تایبەتەمەندی ژیانی تایبەتییان لەدەست دەدەن. بەم شێوەیە ڕێگا بۆ ململانێ  ناوخۆییەکان دەکرێتەوە. ئەو بنەماڵەی کە تووشی کێشەی نیشتەجێبوون دەبن، ئەمجارەش ناچارن لەگەڵ کێشەی درێژەدان بە ژیانی خۆیاندا ململانێ بکەن. هەروەها هەندێک بنەماڵە هەست بە پێویستی زیادبوون دەکەن کاتێک لەگەڵ دڵەڕاوکێی مانەوە و لەدەستچووندا دەژین. بەهۆی ژیانکردن لەو کۆمەڵگایەی کە بوونی خۆی لە مەترسیدا دەبینێت، هەوڵدەدات بە زیادبوون و وەچەخستنەوە ڕێگری لە لەناوچوون بکات. هەر بۆیە هاوسەرگیری منداڵان لە زیاندبووندایە."

'بە گۆڕینی دیمۆگرافیا دەیانەوێت بێ کولتوریان بکەن'

عالییە عوسمان ئەوەی دەسنیشانکرد یەكێک لە ئامانجە بنەڕەتییەکانی کۆچبەرکردن گۆڕینی دیمۆگرافیایە و وتی: "لەگەڵ گۆڕینی دیمۆگرافیدا، دانیشتوانی ڕەسەنی جێگاکە کۆچبەر دەکەن، هەوڵدەدەن ئەو کەس لایەنانە لە جێگەکانیان جێگیربکەن کە دەتوانن بە گوێرەی بەرژەوەندییەکانی خۆیان ئاراستەیان بکەن. بەم شێوەیە هەوڵەدەن بەبێ ئەو کەسانەی کۆچەبەردەبن بەبێ کولتور بهێڵنەوە و لە کولتوری خۆیان دورییانخەنەوە. ئەمەش مەترسیتردارترین سیاسەتی ئەم سەردەمەیە."

'پەرەدان بە ئابوورییەک لە چوارچێوەی ئابووری ژندا'

لە کۆتایی قسەکانیدا عالییە عوسمان ئاماژەی بەوەدا تەنانەت لەو کۆمەڵگەیانەشدا کە لە کۆچبەریدا نین، ئاسایش و پاراستنی ئابووری ژنان لاوازە و بەم شێوەیە بەردەوام بوو: "کۆمەڵگە بە گوێرەی عەقڵێتی باوکسالاری فۆرمەلە بووە. تەنانەت لەو کۆمەڵگەیانەشدا کە لە کۆچبەریدا نین، ئاسایش و پاراستنی ئابووری ژنان لاوازە یان ئابووری ژنان هەر بوونی نیە. یان مافی ئابوری ژن لێ سەندراوەتەوە یان کەمتر دراوە. دوو بارودۆخ بابەتی گفتوگۆیە؛ چۆن ئاسایشی ئابووری خۆی دەپارێزێت و درێژە بە ژیانی خۆی دەدات... هەرچەند ژن ئابوری کۆمەڵگەی خوڵقاندووە، بەڵام لە ئابوری بێبەشن. ژنێک کە بە کاری خۆی پاڵپشتی کۆمەڵگە بکات، بنەماڵەکەی بەڕێوەببات، دەبێت بە خۆی و لەچوارچێوەی ئابووری ژندا سیستەمێکی ئابووری دروست بکات دژی پەیوەستبوون بە دەرەوە. نابێت بە پەرەپێدانی ئەو بەها ئابوورییانەی کە ژنان دروستیان کردووە، بکەونە تەڵەی ئابووری سیستەمی سەرمایەدارییەوە”.