دوو جار ئاوارە بوو، بەڵام لە بەرخۆدان نەکشایەوە

سەنا عۆمەر خەڵکی شێراوای عەفرینە، لە ساڵی ٢٠١١ لە حەلەبەوە کۆچی کردووە و لە ساڵی ٢٠١٨ بەهۆی هێرشەکانی دگیرکارییەوە لە عەفرین کۆچی کردووە. سێنا عۆمەر لە شەهباوە تەماشای ماڵەکەی دەکات لە عەفرین کە لەلایەن چەتەکانی تورکەوە داگیر کراوە و وەک بنکەیەکی سەربازی

سەنا عومەر، تەمەنی ٤٩ ساڵە، خەڵکی گوندی عەقیبەی ناوچەی شێراوای عەفرینە و دایکی 4 منداڵە. لە شاری حەڵەب لەدایک بووە، لە ساڵی ٢٠١١ کاتێک بەرەی نوسرە هێرشی کردە سەر حەڵەب، لە ناچاری ئاوارە دەبێت بۆ گوندی باسیل. ساڵی ٢٠١٨ کاتێک دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشی کردە سەر عەفرین، ناچار بوو گوندەکەی بەجێبهێڵێت و لە گوندی عەقیبەی سەر بە شێراوە نیشتەجێ بێت. لە گوندی عەقیبەوە چاو لە ماڵەکەی دەکات کە نزیکەی ٩٠٠ مەتر دوورە.

سەنا عۆمەر بەسەرهاتی خۆی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات گێڕایەوە و ئاماژەی بەوەکرد، لە ساڵی ٢٠١١ بەهۆی هێرشی چەتەکانەوە ناچاربوون لە حەلەبەوە بەرەو گوندی باسیل لە شێراوا ئاوارە بن و وتی: "دوای ڕاگەیاندنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری عەفرین بەشداریم لە ڕێکخراوە کۆمەڵایەتییەکاندا کرد، لە ساڵی ٢٠١٥ لە چالاکییەکانی کۆنگرەی ستار بەشداریم کرد. ئیتر دەمانتوانی بە زمان و کولتووری دایکی خۆمان بژین. ژیانێکی ئاراممان هەبوو. قوتابخانەکانمان بە زمانی دایکی وانەیان دەوتەوە، کولتوورەکەمان زیندوو کریەوە. ڕێکخستنەکانی ژنان دامەزرا و کار تێکۆشان دەستی پێکرد."

سەنا عۆمەر وتی، لە ساڵی ٢٠١٨ دوای هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر عەفرین ئاوارەی شەهبا کرد و وتی: "دوای داگیرکردنی عەفرین، ئەو خاکی کە بە ڕەنج و تێکۆشان دروستمان کرد، لەناو برا و ناچار بووین گوندەکەمان بەجێبهێڵین. ئەم کۆچە ئاسان نەبوو. ماڵەکەم بە دەستی خۆم دروست کرد، بە دەستی خۆم زەیتون و هەنجیرم چاند. هەمووی تاڵان کرا، گوندەکانمان سووتێنران. زۆربەی گوندەکان کراونەتە خاڵی سەربازی. گوندەکەی من بووەتە سەربازگەی چەتەکان. ڕۆژانە لەسەربان لە دوورەوە چاو لە گوندەکەم دەکەم. دڵم بۆ گوندەکەم لێدەدات."

 بەوپەڕی هیواوە چاوەڕێی گەڕانەوە بۆ گوندەکەی دەکات

سەنا عۆمەر ئاماژەی بەوەدا کە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر شەهبا بەردەوامە و لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: "هێرشەکان بە بەردەوامی دەکرێن. بەیانیان بە تەقەی تۆپ لە خەو هەڵدەستین. دۆخی ئەو بنەماڵانەی منداڵی بچووکیان هەیە زۆر خراپترە. هێرشەکان کاریگەری نەرێنی لەسەر منداڵان هەیە. ڕاستەوخۆ ناو گوندەکان دەکەنە ئامانج. گوندی عەقیبە یەکێکە لەو گوندانەیە. بەڵام هیوای گەڕانەوەمان بۆ عەفرین لەدەست نەداوە. دەزانین کاتی گەڕانەوەمان بۆ عەفرین نزیکە. ئەم هێرشانە ئیرادەمان ناڕووخێنێ. من خانووم لە حەڵەب هەیە، بەڵام هیوادارم بگەڕێمەوە بۆ ماڵەکەم لە باسیل. دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەیەوێت لە شەهباوە کۆچبەر بین، بەڵام بە ئامانجەی ناگات و گەلەکەمان سەرکەوتوو دەبێت."