گەریلاکانی یەژا ستار داگیرکەرێکیان سزادا و پێگەیەکیان تێکدا

لە چالاکیەکانی گەریلاکانی یەژا ستاردا لە زاپ، داگیرکەرێک سزادرا و پێگەیەکی داگیرکەریش تێکدرا.

ڕاگەیاندراوی هەپەگە

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە پەیوەست بە چالاکیەکانی گەریلا و هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئەم زانیارییانەی بڵاوکردەوە:

"لە هەرێمی ڕۆژئاوای زاپی شەهید دەلیل

لە ٩ی نیسان کاتژمێر ١٦:٣٥ خولەک بە تاکتیکی نیشانەشکێنی لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی گورز لە داگیرکەران درا و داگیرکەرێک سزادرا. ئەم چالاکیە لە لایەن هێزەکانمان یەژا ستارەوە ئەنجامدرا.

لە ١٥ی نیسان کاتژمێر ١٢:١٠ خولەک بە چەکی نیو ئۆتۆماتیکی هێرشکرایە سەر داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی.

لە ١٨ی نیسان کاتژمێر ١٤:٥٠ خولەک بە چەکی نیو ئۆتۆماتیکی هێرشکرایە سەر داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی.

لە ١٧ی نیسان کاتژمێر ١٨:١٠ خولەک بە چەکی نیو ئۆتۆماتیکی هێرشکرایە سەر داگیرکەران لە گۆڕەپانی شاخی جودی و پێگەیەکی دوژمن تێکدرا. ئەم چالاکیە لە لایەن هێزەکانمان یەژا ستارەوە ئەنجامدرا.

هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک کە بە چەکی قەدەغەکراوەوە ئەنجامی داون؛

لە ٩، ١٣ و ١٥ نیسان تونێلەکانی شەڕمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی هەرێمی ڕۆژئاوای زاپی شەهید دەلیل ٥ جار بە چەکی قەدەغەکراو و جارێک بە درۆنی هێرشبەر بۆردومانکراوە. لە هەمان کاتدا لاستیکیان سوتاند و هەوڵیداندا دوکەڵە ژەهراوییەکەی ئاڕاستەی تونێلەکانی شەڕبکەن.

١٦ و ١٧ی نیسان تونێلەکانی شەڕمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی ٤ جار لە لایەن درۆنی هێرش بەرەوە بۆردوومانکراوە.

١٦ نیسان گۆڕەپانی شێلازێی هەرێمی مەتینا یەکجار بە درۆنی هێرشبەر بۆردوومانکراوە.

هێرشەکانی سوپایی داگیرکەری تورک؛

لە نێوان ١٢-١٨ی نیسان لە گۆڕەپانی چەمرۆبۆتکی، شاخی رەشت، شاخی سیسەر، دەشتی کافیا، گوز، کانیسارک و دێرەشەی هەرێمی گارە ١٦ جار، گۆڕەپانی شێلازێ، سەری مەتینا، بەشیلی، دەرگەل، بازێ و بێشەلی هەرێمی مەتینا ١٥ جار، گۆڕەپانی شاخی جودی، شاخی بەهار، گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی هەرێمی ڕۆژئاوای زاپی شەهید دەلیل ٢٢ جار، گۆڕەپانی بەرخۆدانی شەهید ئیبراهیمی هەرێمی زاپ یەکجار، گۆڕەپانی شاخی جودی، شاخی بەهار، گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدیی هەرێمی خواکوڕک ٢٢ جار، گۆڕەپانی زەرگەلێ و کۆرتەکی هەرێمی قەندیل ٢ جار. بە گشتی ٦٦ جار بە فرۆکەی جەنگی بۆردوومانکراوون.

١٨ی نیسان گۆڕەپانی لۆلانی هەرێمی خواکوڕک و گۆڕەپانی شاخی شەهید ئازادی هەرێمی مەتینا بە هەلیکۆپتەری جەنگی بۆردوومانکران."